بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵا له په‌یامێکدا بڵاوی کرده‌وه، لە کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌ڕوونی تیشکمان خسته سه‌ر کاریگه‌ییه‌کانی خه‌رج نه‌کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و باسمان له‌وه کرد بابه‌تی خه‌رج نه‌کردنی مووچه و برسی کردنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن مووچه‌خۆری هه‌رێمیش ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بێت به‌لای هه‌موو لایه‌که‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "داوامان کرد هه‌رچی زووه ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، چوونکه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌واو بێزار و نیگه‌رانن له بڕینی مووچه‌کانیان، به سوپاسه‌وه هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ر ئه‌مشه‌و کۆبوونه‌وه‌یێکی دیکه‌شمان هه‌بوو له‌سه‌ر پرسی مووچه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیران و سبه‌ینی سێشه‌ممه‌ش هه‌وڵه‌کانمان له ڕووی یاسایی و ئیداری به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م پرسه".
ئه‌مشه‌و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیران، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، کاردانه‌وه‌کانی ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌که تاوتوێ کران.
Your Comment