بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامانی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) پەروین بوڵدان و میتحەد سانجار دەربارەی سەردانەکەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگهیاند: "سەردانی هەڤاڵانمان سەلاحەدین دەمیرتارش، فیگەن یوکسەکداغ، سەلچوق مزراکلی و سەمرا گوزەلمان کرد لە گرتووخانەکانی ئەدرنە و کاندرای. مۆراڵیان بەرز بوو، دۆخی تەندروستیان باش بوو".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەکە زانیاری هاوبەش کرا، سەلاحەدین دەمیرتاش دوای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە، ئاماژەی بەوەدا ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی".
ئهوهش خراوهتهڕوو، "فیگەن یوکسەکداغ وتی، بە هیوایە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و درێژە بە هاوکاری و پشتگیری خۆی دەدات لەم ڕێگەیەدا".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لە ڕووی یاساییەوە دڵنیایی کە هاوڕێیانمان بێتاوانن، بۆیە هیچ پاساوێک ڕەوا نییە بۆ زیندانیکردنیان و جێگەی قبووڵ کردنیش نییە، چاوەڕوانین و داوادەکەین ڕاستەوخۆ کۆتای بەم نا دادپەروەرییە بهێندرێت و هەڤاڵانمان لە بارودۆخی ئازاددا بە شداری پرۆسەکە ببن".
Your Comment