هەرکەس هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت بۆ باجەکەی ئامادە بێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، کوردەکان لە هەر کوێیەک بژیت برای ئێمەیە  و هەرکەسێکیش هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای گەڕانەوەی لە چین، لە ناو فڕۆکەکەی بە ڕۆژنامەنووسانی وت: کورد برای ئێمەیە، گرنگ نییە لە کوێدا دەژین، کەس ناتوانێت لە یەکتر جیامان بکاتەوە، وەک چۆن گۆشت لە ئێسک جیا ناکرێتەوە.  ئەگەر بە وردی و ژیرانە مامەڵە بکەین، هەموو کێشەیەک چارە دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمیسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بە بەرفراوانیەوە بەردەوامە لە کارەکانی، بۆیە بڕوام وایە، دواجار کێشەیێکی ۴۰ ساڵە لە تورکیا کۆتایی پێدێت. هەر کەسێکیش هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات.

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، لە بارەی پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی تورکیا، باشتر وایە گوێ بە دەنگۆکان نەدرێت، بەڵکوو سەرنج بخرێتە سەر ئەو لێدوانە جددیانەی دەوڵەت دەیدات، نەخشەی ڕوون و ئامانجمان هەیە. ئێستاش ئەو خەرجی و سەرچاوانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەرخان دەکران، لە بواری گەشەپێدان و بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان و دامەزراندن بەکاردەهێنرێن.

سەرۆکی تورکیا لە بارەی دۆخی سووریاشەوە وتی: "نا ئارامییەکانی سووریا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تورکیاش دەبێت، بۆیە چاو لە ئاستی ئەو کەسانە داناخەین کە هەوڵی ئاژاوە و پشێوی نانەوە لە سووریا دەدەن، چوونکە دەمانەوێت سووریا، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، یەکگرتوو بێت و بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە".

News ID 226030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha