حەسەکە
-
هەڵبژاردن یان شانۆگەریی سیاسی لە ناوچە کوردنشینەکانی سوورویا؟
مێگان بۆدت، سەرۆکی پەیمانگای ئاشتیی کوردی، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ناوچە کوردییەکانی سووریا وەک کێبڕکێیەکی ئازاد نابینێت، بەڵکوو پێی وایە ڕەنگدانەوەی ڕوانگەی گرووپێکی سنووردار لە نوخبەکانی نزیک لە حکوومەتە و بەمەش شەرعیەتی پرۆسە سیاسییەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لە بەرامبەردا، سێس فرانتسمەن، شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای هاوڕابوونی لەسەر سنوورداربوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، هەڕەشە ئەمنییەکان و گوشارەکانی تورکیا وەک هۆکارێکی سەرەکیی شێوەگرتنی دۆخی ئێستا پێناسە دەکات.
-
شرۆڤەیێک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا لە پارێزگای حەسەکە و دەڤەری کۆبانی نیشانی دەدەن کە بەربژێرە عەرەبەکان %٦٠ی کورسییەکانی حەسەکەیان بەدەست هێناوە. ئەم پێشهاتە کە لە دوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) و هاوپەیمانەکانییەوە هاتە ئاراوە، هاوسەنگیی سیاسی و نەتەوەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا زیاتر لە جاران دەرخست و جارێکی دیکە پرسی قورساییی دیمۆگرافی و پێگەی سیاسیی کوردی لە پێکهاتەی داهاتووی سووریادا گەڕاندەوە ناوەندی سەرنجەکان.
-
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە ناوچە کوردنشینەکان ڕاگەیەندرا؛
٨ کورسی بۆ ئەنەکەسە و سەربەخۆکان؛ پەیەدە هەڵبژاردنی بایکۆت کرد
پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سووریا لە پارێزگای حەسەکە و شاری کۆبانێ بەڕێوەچوو. دوای ڕاگرتنی دەنگدان لە تەواوی ناوچەکان (لە دێرکەوە تاوەکو عەفرین)، ١٤ کاندید سەرکەوتن، کە پێکهاتوون لە ٨ پەرلەمانتاری کورد و ٦ پەرلەمانتاری عەرەب. ئەمەش لە کۆی ٢١٠ کورسیی پەرلەمان کە ٧٠ کورسییان بە بڕیاری سەرۆکایەتی کۆمار (شەرع) دیاری دەکرێن. ئەم پرۆسەیە لە کاتێکدا بوو کە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردبوو.
-
وەزیری ناوخۆی سووریا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی حەسەکە کۆ بوویەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا، وەزیری ناوخۆی سووریا و فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە کۆ بوونەوە.
-
کوردانی سووریا نیگەرانن لە سڕینەوەی بەرەبەرەی دەستکەوتەکانیان
سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی دادی حەسەکە، نیگەرانییەکی نوێی سەبارەت بە داهاتووی خۆبەڕێوەبەری و پێگەی کورد لە پێکهاتەی نوێی سووریادا دروست کردووە.
-
پەیەدە ڕەخنە لە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێت
ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.
-
زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ تابلۆ فەرمییەکانی حەسەکە
دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لە تابلۆی "کۆشکی داد" دروست بوو، پارێزگاری حەسەکە گەڕانەوەی زمانەکە بۆ سەر تابلۆکان ڕادەگەیەنێت.
-
لێکدابڕانی جوگرافیایی خاڵی لاوازی کوردانی سووریا
هاوسنوور نەبوونی عەفرین، کۆبانێ و حەسەکە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ دروست کردنی کیانێکی یەکپارچەی کوردی لە سووریا تووشی شکست دەکات.
-
کەمپی هۆل بەتەواوی داخرا و خێزانەکان گواسترانەوە
بەڕێوەبەری کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە رایگەیاند سەرجەم خێزانەکانی ناو کەمپەکە گواستراونەتەوە و بە تەواوی داخرا.
-
هاوپەیمانان لە بنکەی قەسرەک دەستیان کرد بە کشانەوە
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی قەسرەک کە گەورەترین بنکەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دادەنرێت لە سووریا، دەکشێنەوە.
-
پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا:
ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە کورد كرا تاوانی جەنگ بوو
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت پاراستنی مافەكانی كورد و بەشداری سیاسیان مەرجی سەقامگیری سووریايە و جەخت دەکاتەوە ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ.
-
وەفدێکی وەزارتی بەرگریی سووریا گەیشتنە حەسەکە
ههسهده ڕایگهیاند فهرماندهیی گشتی هێزهکانیان پێشوازی له وهفدێکی وهزارهتی بهرگریی سووریا کردوه بۆ تاوتوێکردنی جێبهجێکردنی رێککهوتنهکهی ۲۹ی کانونی دوهم.
-
سیهانوک دیبۆ:
۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی سووریا دەچنە پارێزگای حەسەکە
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، نزیکەی ۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دەربازی پارێزگای حەسەکە دەبن.
-
کاروانێکی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ڕوانگەی سووری ئاشکرای دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێکی سەربازی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی کوردستانی سووریا کردوە.
-
بە ئامانجی بەدواداچون بۆ پاشماوەکانی داعش، ههسهده هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەست پێکرد
ههسهده ڕایگهیاند، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوەی ناوچهكانیان ڕادەگەیەنن کە حەشارگە و شانەکانی داعش لە شاری حەسەکە و دەوروبەری دهگرێتهوه.
-
ههڵوێستی ئیدارەی خۆسەر لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگای سووریا
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی دواخستنی ههڵبژاردن له سێ پارێزگا، ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەو بەناو هەڵبژاردنە لە ئێستادا، بهواتای پەراوێزخستن و وەدەرنانی نزیکەی نیوەی خەڵکی سووریا دێت.
-
هاوپەیمانان و هەسەدە هەماهەنگی مەیدانی بەرز دەکەنەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاهێنانی هاوبهشی سەربازیان ئەنجام دا وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئامادەکاری و هەماهەنگی مەیدانی نێوان هەردوولا.