کوردپرێس: بهگوێرهی ڕوانگهی سووری بۆ مافهکانی مرۆڤ، هێزهکانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بۆ شهڕی دژی داعش و هێزهکانی سووریای دیموکرات مهشق سهربازیان ئهنجام داوه، ئەو ڕاهێنانانە بەشێکن لە زنجیرەیێک مانۆڕی خولیی نێوان هەردوولا، که ڕۆژی ۱۱ی ئهم مانگه له بنکهی شهدادی لە لادێکانی باشووری حەسەکە دهستیان پێکرد، ڕاهێنانەکان بریتی بوون لە بەکارهێنانی تەقەمەنی زیندوو، وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕ و بەهێزکردنی هەماهەنگی مەیدانی نێوان هەردوولا.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لهوهش کردوه، له بنکەی سەربازی شەدادی لە باشووری لادێکانی حەسەکە مانۆڕی سەربازیی چڕ و پڕی هاوبەشی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات ههبووه، کە تایبەتمەندە بە بەشداری بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییەکان و هەڵدانی بۆمبی سووک لە ئاسمانی ناوچەکەدا.
مەشقەکان لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕ و بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان یەکە زەمینی و ئاسمانییەکان ئەنجام دراون، بنکەکە شایەتحاڵی ئۆپەراسیۆنی پێشکەوتوو بووه بۆ پشتگیری کردنی هێزە زەمینییەکان لە ئاسمانەوە، جگە لە مەشقەکانی کۆنتڕۆڵ کردنی بەرەکانی شەڕی شەوانە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دوربینی مۆدێرن.
Your Comment