کەمپی هۆل بەتەواوی داخرا و خێزانەکان گواسترانەوە

بەڕێوەبەری کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە رایگەیاند سەرجەم خێزانەکانی ناو کەمپەکە گواستراونەتەوە و بە تەواوی داخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فادی قاسم، بەڕێوەبەری کەمپی هۆل بە ئاژانسى فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە (۲۲ی شوباتی ۲۰۲۶)، دوایین کەس لە کەمپی هۆڵ چووەتە دەرەوە و کەمپەکە داخراوە.

ئەو کەمپە زیاتر لە ۲۴ هەزار کەسی تێدابوو، زۆرینەیان خێزانی چەکدارانی داعش بوون، ۱۵ هەزاریان سووریایی بوون.

فادی قاسم، دوای کۆنترۆڵکردنی کەمپەکە لەلایەن سوپای عەرەبیی سووریاوە بووە بەڕێوەبەری کەمپی هۆل و دەڵێت، سەرجەم خێزانەکان بە سووریایی و بیانییەکانەوە لە کەمپەکە گواستراونەتەوە و حکوومەتی وڵاتەکەی پلانی گەشەپێدانی داناوە بۆ شیاندنەوەی خێزانەکان دوور لە چاوی میدیاکاران.

ئەو خێزانانەی لەو کەمپەدا بوون لە ۴۲ وڵاتی جیاواز بوون.

News ID 226895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha