بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی "نۆرس پرێس" لەزارەی سەرچاوە تایبەتەکانیەوە بڵاویكردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیکردوە بە چۆڵکردنی بنکەی قەسرەک لە گوندەواری باکووری حەسەکە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پرۆسەی گواستنەوەی كەرەستەكان لە بنکەی قەسرەکەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت. هەروەها پڕۆسەی چۆڵکردنی ئەو بنکەیە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت و هێزەکان بەرەو هەرێمی کوردستان دەڕۆن.
هەر لەمبارەوە تەلەفزیۆنی سووریا بڵاوی کردەوە: کاروانێکی ئەمریکی کە زیاتر لە ۲۰ بارهەڵگری بەتاڵ و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەخۆگرتبوو، لە ڕێگەی سنووری عێراقەوە چووەتە ناو خاکی سووریا و بەرەو بنکەکە ڕۆیشتوون بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی چۆڵکردنەکە.
بنکەی "قەسرەک" لە نێوان تەلتەمەر و تەلبێدەر لە باشووری ڕێگای نێودەوڵەتی (M۴) لە پارێزگای حەسەکە هەڵکەوتووە و یەكەم بنكەی سووریان نیە كە چۆڵدەكرێت و هەر لەم مانگەدا وەزارەتی بەرگریی سووریا، هەردوو بنکەی سەربازی شەدادی و تەنەفی وەرگرتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەوێیان جێهێشت.
Your Comment