بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر هاوڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی شارە کوردییەکانی وەک کۆبانی، قامیشلۆ و حەسەکە کرد و داوای کرد بەپەلە رێڕەوی مرۆیی بکرێتەوە بۆ گەیاندنی ئاو و خۆراک و دەرمان بۆ ئاوارەکان.
ەرلەمانی ئەورووپا دەشڵێت ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ و دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بە ئاگربەستەوە.
هەروەها پێشوازیی لە مەرسوومی پێدانی ڕەگەزنامە كرد بە کورد و ناساندنی زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە سووریا کرد، دووپاتی کردەوە، سووریا بەبێ بەشداری سیاسی و پاراستنی مافەکانی کورد سەقامگیری بەدەست ناهێنێت.
پەرلەمانی ئەورووپا پاڵپشتی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریای کرد بۆ پاراستنی ئاگربەست و یەکخستنی هێزەکان، بەمەرجێک مافە مەدەنییەکانی کورد پارێزراو بێت.
ئەنجومەنەکە داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا رابگرێت و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگرێت.
ەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی قووڵی لە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕی، داوای لە وڵاتانی ئەورووپی كرد هاوڵاتیانیان بەتایبەت منداڵان لە کەمپی هۆڵ و ڕۆژ بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.
پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی بوێری شەڕڤانانی کوردی كرد، بەتایبەت ژنان، لە تێکشکاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی جیهان و ئەوروپا.
یەکێتی ئەورووپا ٦٢٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ تەرخانکرد بۆ هاوكاریكردنی سووریا، بە مەرجی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و بەردەوامی ئاگربەست.
پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت پاراستنی مافەكانی كورد و بەشداری سیاسیان مەرجی سەقامگیری سووریايە و جەخت دەکاتەوە ئەو پێشێلکارییانەی کوردی كردووەتە ئامانج ڕەنگە بگاتە ئاستی تاوانی جەنگ.
News ID 226854
Your Comment