شاندی ئیدارەی خۆسەر تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی دیمەشق ئاشکرا دەکات

شاندی ئیدارەی خۆسەر کە دوای ڕووداوەکانی شاری حەلەب سەردانی دیمەشقیان کرد لە ڕاگەیێندراوێکدا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەر چوار ئەنجامی بەرایی ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرا دەکات کە شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە دیمەشق ئەنجامیان دا، لە کۆبوونەوانەکاندا باسیان لە پرسە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کراوە کە ئامانجیان سەقامگیری و بونیادنانی ئاشتی بووە لە وڵات.

پەیوەندییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەمبارەوە زیاتر لە سەکۆی "ئێکس" ڕایگەیاندووە: گفتوگۆکان لەسەر چوار پرسی سەرەکی چڕبوونەتەوە، کە بریتین لە: هەموارکردنەوەی دەستوور، یەکخستنی هێزە سەربازییەکان، ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

شاندەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەداوە: گفتوگۆکان لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستووری سووریا زۆر گرنگ بوون و جەختی لەوە کردەوەتەوە، هەر دەستورێکی نوێ دەبێت نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکات و بەبێ جیاوازی مافەکانیان بپارێزێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرەنسیپی یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوە لە ناو چوارچێوەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوودا، لە هەنگاوێکدا کە بە بەرەو پێکهێنانی سوپایەکی ڕێکخراو و کاریگەر وەسف کراوە  کە خزمەت بە پاراستنی هەموو سوورییەکان بکات.

News ID 226222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha