بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆتا کۆبوونەوەی خۆیدا توندوتیژییەکانی ئەمدواییەی سووریا و بەتایبەت پارێزگای سوەیدای سەرکۆنە کرد، داواشیکرد، پرۆسەی سیاسیی سووریا مافی هەمووان بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و ئاینیان بپارێزێت.
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویکردەوە، هاوسۆزی هەموو ناوچەکانی وڵاتن کە ڕووبەڕووی پێشێلکاریی بوونەتەوە و پشتیوانی هەموو هەوڵێکی نێودەوڵەتیش دەکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی سووریا و لێپرسینەوە لەوانەی تاوانیان ئەنجام داوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەشڵێت: "بێبەش کردنی هێزە کاریگەرەکان، لەوانەش ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە لە پرۆسەی سیاسی سووریا، مانای وایە پرۆسەکە لە بنەڕەتدا ناتەواو و هەڕەشەی شکستی لەسەرە".
ئهوهشى ڕاگهیاندوه: "ڕێککەوتنەکەی ۱۰ی ئاداری ئهمساڵیش لەگەڵ بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش یەکدەگرێتەوە، ههربۆیە ئامادەیی خۆمان بۆ بەشداری کردن لە پێکهێنانی دەستەیێکی کاتی بۆ حکومڕانیی سووریا و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادهگهیهنین".
ئیدارەی خۆسەری داوای گفتوگۆیێکی نیشتیمانی گشتگیر بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، بۆ بونیادنانی سووریایێکی دیموکراسی و هەمەڕەنگ کە ڕێز لە مافی هەمووان بگرێت و خەونەکانیان لە ئازادی، دادپهروهریى و ئاشتیی بەدیبهێنێت.
Your Comment