بۆ سەقامگیریی باکووری سووریا جەخت لە گفتوگۆ دەکرێتەوە

مەسعوود بارزانی و کەسایەتیی سیاسیی سووریا، مەحموود ئەلموسەلەت لەبارەی دۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە کەسایەتیی سیاسیی سووریا مەحموود ئەلموسەلەت کرد و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هانی لایەنە سیاسیەکانی سووریا و حکوومەتی سووریا بدرێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پشت بە شێوازی دیالۆگ و یەکترقبووڵکردن ببەستن و گرفت و ئالنگارییەکان تێپەڕێنن.

هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە نابێ ناکۆکیی نێوان لایەنەکان ببێتە هۆی شەڕی نێوان کورد و عەرەب.

News ID 225923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha