کورد
-
بهرههم ساڵح:
پەندی زەمانەیە هەرگیز بێدادی و زۆرداری ناچێتە سەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک کۆماری پێشووی عێراق رایگهیاند، بۆ ئایندەیەکی ئاسوودە کە کارەساتی هەڵەبجە ئاسا تیا دووبارە نەبێتەوە، دەبێت هاوکار بین بۆ نان و ئازادی و دادپەروەری، پەندی زەمانەیە هەرگیز بێدادی و زۆرداری ناچێتە سەر.
-
سەرۆکوەزیرانی عێراق:
مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی، لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا دەڵێت: "بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانیانی دەکەینەوە".
-
بەستەی ژیانەوە لە دەست و گەرووی چرۆکانی پاش هەڵەبجە
بەشی کوردستان- هەڵەبجە و دیکەی ناوچە کیمیابارن کراوەکانی کوردستان چیرۆکی سەرکەوتنی ژیانن بەسەر مەرگدا.
-
لەسەر ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش:
جارێکی دیکە ئەنجومەنی ئەورووپا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی تورکیا دەکات
بەشی تورکیا- ئەنجوومەنی ئەورووپا دوای سێ ڕۆژ کۆبوونەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، داوایکرد سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئازاد بکرێت.
-
لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا تاوتوێ کرا:
زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی
بەشی فەرهەنگ و هونەر- سنجرخان قارەمانی نەتەوەیی کورد، کەسایەتیەکە کە هاوپلەی ناودارانێک وەکوو "میرزا کوچکخان" و "ستارخان"ە بەڵام ناوی لە مێژووی ئێران ستەملێرکاوانە سڕدراوەسەوە و ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.
-
مهسروور بارزانی:
خهڵکی کوردستان قبووڵ ناکات ستهم و زۆرداریی لێ بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهپهیامێکدا رایدهگهیهنێت، خهڵکی کوردستان ههرگیز ڕێگه نادات مافهکانی پێشێل بکرێت و ستهم و زۆرداری لێ بکرێت.
-
پاڵەوانێکی ئیلامی بەشداری لە کێبەرکێی پیاوە ئاسنینەکانی نەورۆزی 1403 دەکات
بەشی ئیلام- کێبەرکێکانی پیاوانی ئاسنین هەموو ساڵێک کاتی نەورۆز لە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو دەبێتەوە و بەردەنگێکی زۆری هەیە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەولەویەتی ئەمریکادا نین
بەشی جیهان- جوئیل وینگ چاودێری پرسەکانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ئێستادا عێراق لە ئەولەویەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا نییە و نایشیەوێت یارمەتی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکات.
-
جل و بەرگی کوردی؛ کەتیبەیێک لە دڵی فەرهەنگی خەڵکی کورد
ڕۆژی ۱۰ی مارچ بەرامبەر لەگەڵ ۲۰ی ڕەشەمەی هەتاوی وەکوو ڕۆژی جیهانیی جلی کوردی تۆمار کراوە. جل و بەرگی کوردی بە هەموو جۆرەکانییەوە تەنها جۆرێک جل نییە. جل و بەرگی کوردی کەتیبەیێکە کە چیرۆکی هەزار چینەی کوردیی لەخۆ گرتووە.
-
حهوت حزبی هەرێم بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاوپهیمانی پێکدههێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک و ئەمیندارانی ۷ حزبی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نووسینگەی حزبی شیووعی کوردستان کۆ بوونەوە.
-
ڕاگەیەندراوی ئاسایش لەبارەی هێرشی سەر نووسینگەكانی ENKS
بەشی سووریا- ئاسایشی كوردستانی سووریا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشی سەر نووسینگەكانی "ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا" لە شارەکانی کۆبانێ و عامودێ بڵاوكردەوە.
-
هێرشێکی داعش کوژران و بریندار بوونی ۴۰ کرێکاری لێکەوتەوە
بەشی سووریا- بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ناوچەی کەباجیبی سەر بە پارێزگای دێرەزوور نزیکەی ۴۰ کەس کوژران و برینداربوون.
-
وتهبێژی یهكێتیی نیشتمانی:
لە پەرلەمانی عێراقدا زۆر بێشەرمانە و خراپ باسی پێشمەرگە دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە پەرلەمانی عێراقدا زۆر بێشەرمانە و خراپ باسی پێشمەرگە دەکەن.
-
جەمشید عەندەلیبی، ژەنیاری نێوداری نەی کۆچی دوایی کرد
بەشی کوردستان- جەمشید عەندەلیبی، ئاوازدانەر و ژەنیاری نێوداری نەی لە تەمەنی ۶۶ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکەن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ هەڵبوەشێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک لە نوێنەری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کریستیان، تورکمان، ئەرمەن و سریان لە قەزای عەنکاوەی هەولێر دژی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق گردبوونەوە.
-
خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ بەڕێوەدەچێت
بەشی فەرهەنگ و هونەر- ساڵانە لە جیهاندا بە پێوانە جیاوازەکان، گەلێک خەڵات بە بەرهەمە ئەدەبییەکان دەدرێت، ئاساییە هەر کام لەو خەڵاتانە، ئامانج و پێودانگی خۆیان هەبێت. ئەدەبیاتی کوردی لەبەر بێپشتیوانی و لەپەراوێز بوونی زمانی کوردی، زۆر جار تا ڕادەی نەبوون، لە مەیدان و دەرفەتە ئەدەبییە دیار و بە بایەخەکان دوور و بێبەش بووە. لە ئاستی ناوخۆیشدا، دەکرا لە چەندین ملوێن ئاخێوەری کورد، هەزارانی ببنە بەردەنگی، مخابن ئەمەش نەلواوە و نەکراوە، ئەدەبیاتی کوردی سەرەڕای گرفتەکانی، بەردەوام مەیلی بە ئەوە بووە لە پێوەندی دوولایەنەی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی و مەیدانە ئەدەبییەکان لە گەشە و هەڵکشاندا بێت.
-
بزووتنهوهى ئیسلامى:
بڕیارهکانى دادگاى فیدراڵى ههموویان تۆڵهکردنهوه بوون له کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابهرى گشتیی بزووتنهوهى ئیسلامى ڕەخنەی توند ئاراستەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات سەبارەت بە کوردسی پێکهاتەکان.
-
بووک و زاوایەکی سنەیی دەنگی خۆیان خستە سندووقی دەنگدانەوە
بەشی کوردستان- ئەمڕۆ بووک و زاوایەکی گەنجی سنەیی لە بازنی دەنگدانی مزگەوتی جامیع ئامادە بوون و دەنگیان دا.
-
ئەندامێکی ENKS:
لە کۆبانێ هێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە دەڵێت، لەکاتێکدا سەرقاڵی رێوڕەسمێک بوون لە بارەگایەکی پەدەکەسە، گەنجانی شۆڕشگێڕ هێرشیان کردووەتە سەر، نووسینگەکەیان.
-
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەرمینیا جەخت لە قووڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کرد.
-
ئاژانسی ههواڵی تورکیا:
لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە قامیشلو فەرماندەیەکی PKK گیانی لەدەست دا
بەشی تورکیا- له هێرشێکی تایبەتی دهزگای ههواڵگریی تورکیا له شاری قامیشلو بهرپرسێکی PKK/YPG بەناوی "مورات ئاتەش" بە کۆدناوی "ڕێناس ئامەد" کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
-
هەڵپەڕکێی نەورۆز بە مۆسیقای چەشمییەر لە کوردستان بەڕێوەچوو/وێنە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- رێوڕەسمی نەورۆزە لە گوندی چەشمییەری سەربە شاری سەوڵاوا، بەڕێوەچوو بەڵام نەورۆزی وەرزێرییە نەک ئەوەی هەمووان دەیزانن.
-
مامۆستای زانکۆی کوردستان:
نەجمەدین جەباری باس لە گرینگایەتیی زمانی دایکی دەکات
نەجمەدین جەباری مامۆستای زانسگای کوردستان لە فایلێکی ڤیدیۆیی کورتدا باس لە گرینگایەتیی فێربوونی زمانی دایکی بە تایبەت بۆ منداڵان دەکات.
-
مامۆستا هەژار ئەستێرەی گەشی مێژووی ئەدەبی کوردی
بەشی فەرهەنگ و هونەر- عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
لەم ھەفتەیە کۆبوونەوەیەک لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کورد پێکەوە بە تایبەتی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەن کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکووک و ھاوڕاشین لەسەر ئەوەی لایەنەکانی دیکەش رازی بکەین.
-
سیاسەتوانی کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمان:
دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەژێر کاریگەریی هەست و سۆزدا نابێت و دەبێت بەغدا ئەو بڕیارە بدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەڕلەمانتاری پێشووی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان دهڵێت: "دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەڕێگهی حکوومەتی ناوەندییەوە دەبێت و حکوومەت خۆی نایانەوێت ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بکێشێتەوە".
-
بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران
بەشی تورکیا- گوتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار، هەریەک لە مەرال دانش بێشتاش و موراد چەپنی وەک بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران.
-
دادگای فیدڕاڵی کۆبوونهوهکهی لهبارهی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان بۆ ڕۆژی ۱۸ی ئهم مانگه دواخست
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق جارێکی دیکه لهبارهی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان بڕیاری نهدا و کۆبوونهوهکهی بۆ ڕۆژی ۱۸ی ئهم مانگه دواخست.
-
قوباد تاڵەبانی ماڵپەڕێک بۆ پێشنیارەکان دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵهبانی ماڵپهڕێکی تایبهت بهناوی خۆیهوه دروستدهکات و مەبەست لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە چالاکییەکانی خۆی و پێشنیارەکانی خەڵک.
-
ENKS لە بەیاننامەیەکدا PYD بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامەکانی تۆمەتبار دەکات
بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ENKS)، پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) ی بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی لە شاری قامشلۆی كوردستانی سووریا تۆمەتبار کرد.