خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروستکردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، دەیهەوێت یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەم خەڵاتە وێڕای پاڵپشتی لە لایەن ژمارێک ناوەندی چاپی کتیب و کەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبییەوە، خەڵاتێکی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەنێکی دەوڵەتی و سیاسی نییە. تەنیا داهێنان، ئەدەبیات و زمانی کوردی بۆی مەبەست و گرنگە. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ ساڵانە بەڕێوە دەچێت و دوو بەشی کتێبی چاپکراو و بەرهەمی چاپ نەکراو لەخۆ دەگرێت.
مەرجەکانی بەشداریکردن لە خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ:
- زمانی سەرەکی خەڵات کوردییە بە گشت زاراوەکانیەوە.
- خەڵاتی کاڵ لە سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا براوەکان دیاری دەکات.
- خەڵاتی کاڵ هەم کتێبی چاپکراو لە خۆ دەگرێت و هەم ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا چاپ نەکراون و لە دوای وەرگرتنی خەڵات لە لایەن لیژنەوە وەک کتێب لە چاپدەدرێن.
- بەرهەمەکان دەبێ لە ئاست و قەبارەی کتێبدا بن واتە بەرهەمی چەند لاپەڕەیی ناگرێتەوە.
- بەشداربووان دەتوانن کتێبە چاپکراوەکانیان پۆست بکەن و هەروەها دەقی بەرهەمە ئامادەکانیان کە چاپ نەکراوە بە شێوەی pdf و بە ئیمەیل بنێرن.
- ناوی خوازراو وەرناگیرێت و نووسەران بە ناوی خۆیانەوە بەشدار دەبن.
- هەر نووسەرێک دەتوانێت تاقە بۆ یەک بەشی خەڵات بەرهەم بنێرێت.
- ناوی ئەندامانی لیژنەی داوریکردن، لەگەڵ ناوی سەرکەوتووان، لە کۆتایی خەڵاتدا ڕادەگەیەندرێت.
- ئەم خەڵاتە لە خولی یەکەمدا بەرهەمی دوو ساڵ لەوە پێش واتە لە ٢٠٢٢وە تا ئێستە لە خۆ دەگرێت.
- مۆلەتی ناردنی بەرهەم، تا نەورۆزە و دەکرێ نووسەران یان ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکان بنێرن.
رێگەکانی پێوەندیگرتن:
- ژمارە مۆبایل ٠٠٩٨٩١٢٩٧٤٣١٩٨
- ئیمەیل kallprize2023@gmail.com
ناونیشان: کوردستان. سنە. چوار رێیانی سەفەری. کۆڵانی تووتی. پلاکی ژمارە ٤. بینای کافە کتێبی کاڵ
کودی پۆستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١
آدرس: کردستان. سنندج. چهارراه صفری. کوچە طوطی. پلاک ٤. ساختمان کافە کتاب کال. کد پستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١
Your Comment