زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- سنجرخان قارەمانی نەتەوەیی کورد، کەسایەتیەکە کە هاوپلەی ناودارانێک وەکوو "میرزا کوچک‌خان" و "ستارخان"ە بەڵام ناوی لە مێژووی ئێران ستەملێرکاوانە سڕدراوەسەوە و ئاوڕی لێنەدراوەتەوە.

کوردپرێس- لەم شەوانەدا کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران زنجیرە درامایێکی بڵاو کردەوە لەژێر ناوی "سنجرخانی وەزیری". قارەمانی ناوداری کورد کە هەمبەر هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕووس و بەریتانیا وەستا و بەرگری لە بست بە بستی ئەم خاکە کرد.

ئەو قارەمانەی کە لە کۆتاییدا بە پیلانی دەسەڵاتی ئەو سەردەمە و لەسەر هەمان شێوازی لەناو بردنی نوخبەکان هاوشێوەی ئەمیر کەبیر، بە پیلانگێڕیی درباری گیانی لەدەست‌دا.

زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی

بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی ئەم زنجیرە درامایە ئێستا بۆتە دەستپێکێک بۆ دووبارە دەرخستنەوەی قارەمانە کوردەکان لە ئێران. حوسێن جەلالی ئەم زنجیرە درامایەی بەرهەم هێناوە و هەموو سامانی خۆی لەم ڕێگایەدا داناوە ئەوەش بە هاوکاریی بەشێک لە ئەکتەرانی ئەم درامایە لەوان، فەرشید گەوێڵی ئەکتەری ڕۆڵی سنجرخان، فەرید ئاریانژاد ئەکتەری ڕۆڵی ئەیەتۆڵڵا مەردۆخ، حەسەن تەرەقی ئەکتەری ڕۆڵی فەیزوڵڵا خان، ئومێد بەرازی ئەکتەری ڕۆڵی ئەحمەدخان، فەرزین وەزیری بەڕێوەبەری ناوەندی بنەماڵەی وەزیری لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی شاری سنەدا کۆ بوونەوە.

زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی

زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کورد گۆڕی

بەرهەمهێنەری زنجیرە درامای سنجرخان لەم کۆبوونەوەدا وتی: بڵاوکردنەوەی زنجیرەدرامای سنجرخان و ناساندنی ئەم کەسایەتییە وەکوو قارەمانێکی نەتەوەیی، تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی.

حوسێن جەلالی زیادی کرد لە مێژووی کوردستاندا زیاتر لە ۱۰۰ ساڵە کە تووشی ئاپارتایدی میدیایین و هەر ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە نەتوانین کەسایەتییە بەرجستەکانی کورد بناسێنین.

ناوبراو لەبارەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای سنجرخان زیادی کرد: ساڵانێک بوو کە بەدوای بەرهەمهێنانی کارێک بووم لەبارەی مێژووی کورد و پاش هەوڵێکی فراوان گەیشتینە سنجرخان.

زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی

بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرە دراما هەوراز و نشیوی زۆری لەبەردەم بوو

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرە دراما هەوراز و نشیوی زۆری لەبەردەم بوو بەڵام ئێمە پێداگر بووین لەسەر کارەکەی خۆمان و بەو متمانەیە کە بە هاوکارەکانمان هەمانبوو درێژەمان بە کارەکە دا و گەیاندمانە ئەنجام و کاردانەوەیەکی ئەرێنیی لەنێو خەڵدا هەبوو.

زنجیرە درامای سنجرخان تێڕوانینەکانی لەبارەی گەلی کوردەوە گۆڕی

بەرهەمهێنەری سنجرخان ئەوەشی زیاد کرد کە ئەم زنجیرە دراما بوو بە هۆکارێک کە لە ئێستادا ۸۵ ملیۆن ئێرانی، سنجرخان وەکوو قارەمانی نەتەوەیی کورد بناسن و ئێمەیش لەم زنجیرە درامایەدا بەدوای ئەوەدا بووین کە تێڕوانینەکان لەبارەی گەلی کورد بگۆڕین و هەمووان بزانن کە کورد قارەمانی نەوتەوەییشی هەبووە.

News Code 223194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha