مەرگەساتی هەڵەبجە لە دڵماندا دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی، لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەدا دەڵێت: "بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانیانی دەکەینەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس،  ڕایگەیاندووە: "ئەم تاوانە بۆ نەوەکانمان دڕندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و تاوانەکانی بەرامبەر بە گەلی کورد و تەواوی گەلی عێراق دووپاتدەکاتەوە".

سوودانی ئەوەی نووسیوە: "ئەم مەرگەساتە لە دڵماندا دەمێنێتەوە، هانماندەدات زیاتر بکەین بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیمان".

هەوڵەکانی حکوومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ گەلەکەمان کە تووشی نادادپەروەری هاتووە.

News Code 223220

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha