بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئه‌مڕۆ 54 ساڵ به سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ڕێککه‌وتننامه‌ی 11 ئاداری 1970 تێده‌په‌ڕێت که ده‌ستکه‌وتێکی مێژویی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانیی نه‌مر".
مەسروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "شۆڕش و خۆڕاگری و قوربانیدانه‌کانی گه‌لی کوردستان، حکوومه‌تی ئه‌وکاتی عێراقی ناچار کرد دان به به‌شێک له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستاندا بنێت، به تایبه‌تی ڕێککه‌وتن له سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری کاتی و داننان به‌وه‌ی عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی (عه‌ره‌ب و کورد) پێکهاتووه و ده‌ستووریش دان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد ده‌نێت".
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت: "دواجار ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق، له ڕێککه‌وتننامه‌که پاشگه‌ز بووه‌وه و په‌نای برده‌وه بۆ شه‌ڕ و دژایه‌تیکردنی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌ره‌نجام عێراقی دوچاری ماڵوێرانی و کاره‌ساتی گه‌وره کرد که تا ئێستاش خه‌ڵکی عێراق، باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "له‌م یاده‌دا، جه‌خت له پێویستی و گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی گه‌لی کوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه. خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز ڕێگه نادات مافه‌کانی پێشێل بکرێت و سته‌م و زۆرداری لێ بکرێت و عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی".
Your Comment