قوباد تاڵەبانی ماڵپەڕێک بۆ پێشنیارەکان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵه‌بانی ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به‌ناوی خۆیه‌وه‌ دروستده‌کات ‌و مەبەست لە کردنەوەی ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە چالاکییەکانی خۆی و پێشنیارەکانی خەڵک.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگه‌یه‌نراوێکی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی حکوومەتی هەرێمی کورڕدستان‌، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ڕۆژی ٩ی شوبات ماڵپەڕێکی فەرمی تایبەت بەکار و چالاکییەکانی قوباد تاڵەبانی کەوتەکار و ماڵپەڕەکەش بەناوی قوباد تاڵه‌بانی خۆیەوەیەتی‌.

وەک لەبەشەکانی ماڵپەڕەکەدا دەردەکەوێت، ماڵپەڕەکە بەدوو ئاراستەدا کاردەکات، ئاراستەی یەکەم، بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان لە کار و چالاکییەکان ‌و بۆچوون ‌و ڕوئیاکانی قوباد تاڵەبانییە لەسەر پرس ‌و بابەتە جیاوازەکان ‌و ئاراستەی دووەمیش، هاوڵاتییان لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەوە بیرۆکە و پێشنیازەکانی خۆیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی ‌و نووسینگەکەی بکەن.

 ماڵپەڕەکە لەسێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە ئه‌وانیش:

بەشی، دەربارە: پرۆفایل ‌و دیدگاکان ‌و دەستکەوتەکانی قوباد تاڵەبانی لەخۆدەگرێت

بەشی میدیا: هەواڵی هەفتانەی کار و چالاکییەکانی قوباد تاڵەبانی بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها هەواڵی ڕۆژانەی کار و چالاکییەکان لەگەڵ وێنەی چالاکییەکان لە بەشی گەلەریدا بڵاودەکرێتەوە، بەتایبەت ئەو میدیایانەی کە دەیانەوێت هەواڵەکانی قوباد تاڵەبانی ڕوماڵ بکەن لەم بەشەدا وێنەی چالاکییەکانیان بە کوالێتی بەرز دەستدەکەوێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "هەر لەبەشی میدیادا هەموو ئەو وتارانەی قوباد تاڵەبانی لە کۆڕ و کۆبوونەوە جیاوازەکاندا پێشکەشی کردوون، بەشێوەی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بڵاو دەکرێتەوە، کە ئەمەش بۆ بەکارهێنانی ڤیدیۆکان لەلایەن میدیا بینراوەکانەوە گرنگی خۆی هەیە".

بەشی، بەشداربە: لەم بەشەدا هاوڵاتییان دەتوانن بیرۆکە و پێشنیازەکانیان ڕاستەوخۆ بۆ قوباد تاڵەبانی ‌و نووسینگەکەی بنێرن، لەبارەی شێوازی ناردنی بیرۆکە و پێشنیازەکانیش ڕێنوێنی پێویست دراوە بە هاوڵاتییان.

News Code 223041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha