ڕاگەیەندراوی ئاسایش لەبارەی هێرشی سەر نووسینگەكانی ENKS

بەشی سووریا- ئاسایشی كوردستانی سووریا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشی سەر نووسینگەكانی "ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا" لە شارەکانی کۆبانێ و عامودێ بڵاوكردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژی بەوە کراوە، هەندێک کەس بە سووتاندنی نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سووریا، کردەوەیەکی تێکدەرانەیان لە شاری کۆبانێ ئەنجامداوە، هەروەها ئەم کارە لە شاری عامودێش بە هەمان شێوە ڕوویداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو هێزەکانی ئاسایش دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوەی بەرفراوان بۆ گەیشتن بە ئاشكراكردنی تاوانباران. جەخت لەوەش كراوەتەوە بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەو دوو ڕووداوە و دادگاییکردنی تاوانباران.

شایانی باسە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ENKS) هاوپەیمانێتییەكە لە ۱۷ پارتی کوردی سووریا و ۱۱ كۆمەڵە و رێكخراو پێكهاتووە، ئەمە جگە لە کەسایەتییە سەربەخۆکانی وەک ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و هونەرمەندان.

News Code 223179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha