مامۆستا هەژار ئەستێرەی گەشی مێژووی ئەدەبی کوردی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە.

ھەژار کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە.

ھەژار لە کۆماری کوردستان‌دا دەوری ھەبووە و لەگەڵ مامۆستا ھێمن لەلایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری‌ ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئە‌بێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە هەرێمی کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە.

لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە.

لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.

بەرھەمە کوردییەکانی مامۆستا هەژار

بەیتی سەرە مەڕ، لە ١٩٥٧ لە شام چاپیکردووە

چێشتی مجێور، یادداشتەکانی خۆیەتی

ئاڵە کۆک

مەم و زین، ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی

بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، ١٩٦٥

شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی

چوارینەکانی خەیام

مێژووی ئەردەڵان

یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی

دایە، باوە، کێ خراوە؟

شەرحی دیوانی مەلای جزیری

بیرەوەریەکانی ژیان

قورئان بە کوردی

ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی

فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی» ، تاران، ١٩٩٠

دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە

بەرهەمە فارسییەکانی مامۆستا هەژارد

تاریخ سلیمانیه (مێژووی سلێمانی)

روابط فرهنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)

قانون در طب،نووسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی

آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی

News Code 223074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha