به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" له ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، نووسیویه‌تی: "کیمیابارانی هەڵەبجە تۆماری وێرانکاری و دڕندەییە دژ بە کورد ومرۆڤایەتی، بۆ گیانی بەرزەفڕی شەهیدان، بۆ ئایندەیەکی ئاسودە کە کارەساتی هەڵەبجە ئاسا تیا دوبارە نەبێتەوە، دەبێت هاوکار بین بۆ نان و ئازادی ودادپەروەری، پەندی زەمانەیە هەرگیز بێدادی و زۆرداری ناچێتە سەر".
کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ۱۶‌ی (ئازار/۳)ی ۱۹۸۸ ڕویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە پێنج هه‌زار ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ۱۰ هه‌زار که‌سیش دیکه‌ش بریندارکران.
ئێستا خه‌ڵکی کوردستان که یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌نه‌وه هێشتا لە دوای زیاتر له سێ ده‌یه دەیە له‌و کاره‌ساته، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.
Your Comment