دادگای فیدڕاڵی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان  بۆ ڕۆژی ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق جارێکی دیکه‌ له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری نه‌دا و کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ ڕۆژی ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ دواخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ۱۲ی ۲ی ۲۰۲۴ کۆ بووه‌وه‌ و یه‌کێ   له‌ پرسه‌کان که‌ بڕیاربوو بڕیاری له‌باره‌وه‌ بدات یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بوو، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ی بۆ یه‌کشه‌ممه‌ی ئاینده‌ ۱۸ی ۲ی ۲۰۲۴ دواخست.

تائێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق ۱۰ جار له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆ بووه‌ته‌وه‌، سکاڵاکه‌ش له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌ تۆمارکراوه‌، "گه‌وره‌ترین کێشه‌"ی نێوان پارتی و یه‌کێتی کورسیی پێکهاتەکانە که‌ به‌هۆیه‌وه‌ په‌نایان بۆ دادگاکه‌ بردووه‌ و یەکێتی دەڵێت، تائێستا پارتی کورسییەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە.

بردنی دۆسیه‌که‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ دادگای فیدڕاڵی له‌کاتێکدا بوو که‌ له‌ناو په‌رله‌مان نه‌توانرا بگه‌نه‌ رێککه‌وتن، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی ساڵێکیش ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی بۆ درێژکرایه‌وه‌.

News Code 223046

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha