جەمشید عەندەلیبی، ژەنیاری نێوداری نەی  کۆچی دوایی کرد

بەشی کوردستان- جەمشید عەندەلیبی، ئاوازدانەر و ژەنیاری نێوداری نەی لە تەمەنی ۶۶ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستا عەدەلیبی لەدایک بووی ۱۲ی ڕەشەممەی ۱۳۳۶ لە شاری سنە بوو. لە سەرەتادا ژەنیاریی بە بێ مامۆستا دەست پێکرد پاشان لە زانکۆی تاران و پاش ئاشنا بوون لەگەڵ حوسێن عموومی درێژە بە فێربوونی تەکنیکەکانی ژەنیاریی نەی دا.

ناوبراو لە چەندین بەرهەمدا لەوان، بیداد، نەوا، دەستان، دڵی مەجنوون، سەروەی چەمان لەگەڵ مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریان هاوکاری کردووە.

News Code 223159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha