بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران

بەشی تورکیا- گوتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار، هەریەک لە مەرال دانش بێشتاش و موراد چەپنی وەک بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیستمی بەڕێوەبردنی شارەوانی لای دەم پارتی هاوسەرۆکایەتییە و بۆ هەر پۆستێک ژنیک و پیاوێک دادەنرێن و مەرال دانیش بێشتاش، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتییە و موراد چەپنیش پێشتر پەرلەمانتاری هەدەپە بوو.

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لەمباروە زیاتر ڕایگەیاند: دەم پارتی زۆر لەوە بەهێزترە لەنێوان بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا گۆشەگیر بکرێت، گوتیشی، "ئەمە بڕیارێکە جەماوەری دەم پارتی داویەتی و هەر لە سەرەتایشەوە ڕامانگەیاند کە خەڵک سەرچاوەی بڕیار دەبن، هەر ئەوانیش بەربژێرەکان یەکلایی دەکەنەوە".

بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران

لایخۆیەوە مەرال دانش بێشتاش بەربژێری دەم پارتی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس یەکەمین پۆستی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەم پارتی ئیستەنبووڵ دەکاتە ناوەندی یەکسانی، لێبوردەیی و ئاشتی.

مەرال دانش بێشتاش لە پەیامەکەیدا کە بە هەردوو زمانی تورکی و کوردی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "ئیستەنبووڵ؛ سەرحەدە، چوکورئۆڤایە، تراکیایە، بۆتانە، ئامەدە، هەرێمی دەریای ڕەشە، هەرێمی ئیجەیە و هەرێمی ئەنادۆڵە".

مەرال دانش بێشتاش هەروەها نووسیویەتی "ئیستەنبووڵ دەکەینە ناوەندی یەکسانی، لێبوردەیی و ئاشتی. بە مزگەوتەکانمان، جەمخانەکانمان، کەنیسەکانمان و سیناگۆگەکانمان دەوڵەمەند دەبین. بە ویستی ژنانمان، بە جۆشوخرۆشی گەنجانمان و بە هێزی خەڵکەکەمان گەورە دەبین".

بێشتاش هەروەها ڕووی دەمی دەکاتە ئیستەنبووڵییەکان و داوایان لێدەکات هەموو بەیەکەوە بە هەڵپەڕکێ و هۆرۆن (میوزیکی خەڵکی قەرەدەنیز) دەست بکەنە ملی یەکدی. لە کۆتاییشدا دەڵێت "چاوەڕێی ئێمە بە ئیستەنبووڵ".

News Code 223047

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha