سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەرمینیا جەخت لە قووڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەڵاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆکی ئەرمینیا کرد.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەرمینیا ڕایگەیاند، پابەندبوون بە دەستوور تاکەڕێگەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا مەسعوود بارزانی ئاماژەی بە "پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئەرمینیا دا و سوپاسی سەرۆک و وڵاتی ئەرمینیاشی کرد بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی کوردانی نیشتەجێیی وڵاتی ئەرمینیا."

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون کە ئاشتی تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی گرفتەکانی گەلانی ناوچەکە و نەوەکانی داهاووە."

بارەگای بارزانی وتووشیەتی، لەبەشێکی تری ئەو دیدارەدا جەخت لە قووڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا کرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و مەسعوود بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە "پابەندبوون بە دەستوور تاکە ڕێگەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە".

News Code 223120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha