لە پەرلەمانی‌ عێراقدا زۆر بێشەرمانە و خراپ باسی‌ پێشمەرگە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە پەرلەمانی‌ عێراقدا زۆر بێشەرمانە و خراپ باسی‌ پێشمەرگە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت لە ناو پەرلەمانی‌ عێراق زۆر بێشەرمانە و خراپ باسی‌ پێشمەرگەی‌ کوردستان دەکرێت، لەکاتێکدا پێشمەرگە هەوێنی‌ رزگارکردنی‌ شارەکانی‌ عێراق و هەرێمی‌ کوردستانیش بووە.

وتەبێژی‌ یەکێتیی‌ نیشتمانیی‌ کوردستان سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ئاشكرایكرد كه‌ بەم نزیکانە لەسەر هەڵبژاردن و چەند پرسێکی‌ تریش لەگەڵ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان کۆدەبنەوە و قسە لەسەر چارەسەری‌ کێشەکان دەکەن.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیارەکانی‌ دادگای‌ فیدراڵیی عێراقیش، سه‌عدی پیره‌ وتی: یەکێتی‌ لە سکاڵاکەیدا داوای‌ هەڵوەشانەوەی‌ کورسی‌ پێکهاتەکانی‌ نەکردووە، بەڵکوو ئەوە تێگەیشتنی‌ یاسایی و دەستووری‌ بوو دادگاكه‌ بڕیارەیداوە.

وته‌بێژی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدڕاڵی بەهۆی‌ ناکۆکی‌ و ململانێی‌ لایەنە سیاسییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستانه‌ و ئاماژه‌ی به‌ وته‌یه‌كی بافڵ تاڵەبانی‌ دا كه‌ به‌ پێویستی زانیبوو كورد پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئاسایی بکاته‌وه‌و پێی وابووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ هەرێمی‌ کوردستان بەهێزتر دەکات.

له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش وتی: لەگەڵ پارتی‌ بڕیارێکی‌ هاوبەشمان هەیە، کە دەڵێین دەبێت پارێزگاری‌ کەرکوک کورد بێت، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ "لەگەڵ پارتی‌ بە لایەنە عەرەب و تورکمانەکانمان وتووە ئەگەر هەر 16 کورسییەکەی‌ کەرکوک هی‌ کوردیش بێت، بەبێ ئەوان حکومەتی‌ خۆجێیی پێکناهێنین".

News Code 223161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha