هێرشێکی داعش کوژران و بریندار بوونی ۴۰ کرێکاری لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ناوچەی کەباجیبی سەر بە پارێزگای دێرەزوور نزیکەی ۴۰ کەس کوژران و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی داعش، لە ناوچە بیابانییەکانی کەباجیبی سەر بە پارێزگای دێرەزووری لە کوردستانی سووریا ۴۰ کەس کوژران و برینداربوون.

بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکان، گرووپە چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر ئەو کەسانە لەو کاتەی لە ئۆتۆمبێلەکانیان بوون و ۱۳ ئۆتۆمبێلێان سووتاندووە و لە ئێستاشدا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەسەد لە شاری دێرەزوور.

ئاژانسی نۆرس پرێس ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی لە هێرشەکە بەرکەوتوون کرێکاربوون و بە مەبەستی کۆکردنەوەی دومەڵان (جۆرە قارچکێکی بەهاری) ڕوویان لەو ناوچانە کردووە.

News Code 223168

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha