بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپی ڤاریا بڵاوکراوەتەوە و زیاد کرایه کتێبخانەی کوردی.
هەورامان بەهرامی، دوای بەرهەمی یەکەمی خۆی «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لا وێم»، لە ئەزموونێکی نوێی شێعری، بە شێوازی شێعری درێژی هەورامی، دەنگێکی تری تازە دەهێنێتە ناو ئەدەبی کوردیی هەورامی.
ئەم بەرهەمە لە ٧٠ لاپەڕە پێکهاتووە و پێشکەش بە خوێنەران و هۆگرانی زمانی هەورامی کراوە.
ڕووبەرگی کتێبەکە لەلایەن شادمان بەردئەفکەن دیزاین کراوە.
بڵاوکردنەوەی «هەژارتەر جە زوانیم، من!» هەنگاوێکی دیکەیە لە بەردەوامیی ئەزموونی شێعری هەورامان بەهرامی و بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی نوێی هەورامی.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی شێعری نوێی هەورامی، هەورامان بەهرامی، شاعیر و نووسەر، دووهەمین بەرهەمی شێعری خۆیی بە ناوی «هەژارتەر جە زوانیم، من!» بڵاوکردەوە.
News ID 227601
Your Comment