بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم فێستیڤاڵە لە شاری "مۆمبێلۆ" لە پارێزگای "ئالێساندریا"ی وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو؛ تێیدا فیلمی "هم بازی" لەنێوان زیاتر لە ١٧٠٠ فیلمی نێردراودا، پلەی یەکەمی لە بەشی دەنگدانی بینەراندا بەدەستھێنا.
جێی ئاماژەیە، ئەم فیلمە پێشتر لە بەشی پێشبڕکێی چەندین فێستیڤاڵی جیهانیدا بەشدار بووە، لەوانە:
* خولی ١٦یەمی فێستیڤاڵی فیلمی وەرزشیی بارسێلۆنا
* خولی ٢٥ەمینی فێستیڤاڵی فیلمی وەرزشیی لیبێرێتس لە کۆماری چیک
* فێستیڤاڵەکانی کورتەفیلم لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بولگاریا، ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە.
ئەم بەرهەمە دووەم فیلمی ئەم دەرهێنەرەیە. فوئاد لوتفی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە دەرهێناندا، پێشتریش وەک یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و داڕێژەری بەرنامە (پلانگێڕ) لە فیلمی سینەمایی "دزی خەونەکان"دا کاری کردووە. هەروەها وەک یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر لە چەندین فیلمی بەڵگەنامەییدا بەشدار بووە، وەک فیلمەکانی: "حەبیبوڵڵا"، "بووک" و "پیاوی ڕەنگی".

Your Comment