تره‌مپ: زۆر بێ هیوام له‌ كورد؛ تەنها بۆ پارە دەجەنگن

سەرۆکی ئەمریکا هێرشی تووند دەکاتە سەر کورد و رایگەیاند، ئەوان "نائومێدیان" کردووە و ئەو چەکانەی بۆیان نێردراوە تاوەکو بیگەیێننە دەست خۆپێشاندەرانی ئێران، لای خۆیان هێشتوویانەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران وتی، خەڵک دەیانەوێت بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام هیچ چەکێکیان نییە. پێیانوابوو کوردەکان چەکیان پێدەدەن: "بەڵام ئەوان نائومێدیان کردین. کوردەکان تەنیا دەبەن، دەبەن و دەبەن".

 ترەمپ رەخنەی لەو هاوسۆزییە گرت کە لە نێو کۆنگرێسی ئەمریکادا بۆ کورد هەیە و وتی، ئەوان ناوبانگێکی زۆرباشیان لە کۆنگرێس هەیە و لەوێ دەڵێن ئەوان زۆر بە تووندی شەڕ دەکەن، "بەڵام نەخێر؛ تەنیا کاتێک پارەیان دەدرێتێ بە باشی شەڕ دەکەن. بۆیە من زۆر لە کورد بێهیوام".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کرد کە ئەو هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ناردنی چەکەکان نەبووە و گوتی، "من لەگەڵ ئەو کارەدا نەبووم کە چەکیان پێدرا، گوتم هەرگیز ناگاتە ئەو ئەوێ (دەستی خۆپیشاندەران)؛ راستیشم کرد. حەزم بەوەیە کە راست بم. ئێمە هەندێک چەک و تەقەمەنیمان نارد و بڕیار وابوو رادەست بکرێن، بەڵام ئەوان لای خۆیان هێشتیانەوە".

ترەمپ بە تەنزەوە ئاماژەی بەوەش کرد، "من پێشتر گوتم کە ئەوان [کورد] چەکەکان لای خۆیان دەهێڵنەوە، بەڵام من چی بزانم؟ من لەو کارەدا تازەم".

News ID 227131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha