دەمیرتاش: نامەوێت قلیچدارئۆغڵو ببینم

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کە لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە، ڕایگەیاند کە داواکاریی چاوپێکەوتنی کەمال قلیچدارئۆغڵو ڕەت دەکاتەوە.

​بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە ئەگەر داواکاریی چاوپێکەوتنی لەلایەن کەمال قلیچدارئۆغڵوەوە پێ بگات، ڕەتی دەکاتەوە.
​کەمال قلیچدارئۆغڵو، کە دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی کۆنگرە دووبارە وەک سەرۆکی پارتی کۆماریی گەل (CHP) دەستبەکاربووەتەوە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو کە دەنگی بە لادانی پارێزبەندیی پەرلەمانیی سەلاحەدین دەمیرتاش داوە و لەو بڕیارەش پەشیمان نییە. ئەم لێدوانانە شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتیی لە ناوەندەکانی ڕای گشتیدا دژی قلیچدارئۆغڵو لێکەوتەوە.
​سەرەڕای ئەم کاردانەوانە، قلیچدارئۆغڵو ڕایگەیاندووە کە بەنیازە لە گرتووخانەی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش بکات.
​بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن بنەماڵەی دەمیرتاشەوە بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ چاوپێکەوتن نەگەیشتووەتە دەست سەلاحەدین دەمیرتاش. لەگەڵ ئەوەشدا، دەمیرتاش پێشوەختە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر داواکارییەکی لەو شێوەیە لەلایەن قلیچدارئۆغڵوەوە بخرێتە ڕوو، ڕەتی دەکاتەوە.

News ID 227421

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha