چەکی ئەمریکی
-
ترامپ جارێکی تر کوردی تۆمەتبار کردەوە
سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە کوردەکانی بە «ڕاگرتن» و بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی نێردراوی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆیان تۆمەتبار کرد و وتی لە هەڵسوکەوتی ئەوان «زۆر نائومێد» بووە.
-
مەسروور بارزانی:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی چەک لە ئەمریکاوە نییە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان ئاگاداری ناردنی هیچ بارە چەکێک نییە لە ئەمریکاوە".
-
کۆدشکێنی لە پڕوپاگەندەیێک؛
شیکردنەوەی ئیدیعای پڕچەک کردن لەلایەن واشنتنەوە لەدژی کورد/ محەمەد هادیفەر
لە دوای دووبارەبوونەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە هێزە کوردییەکان بەوەی کە چەکی سەربازییان شاردووەتەوە؛ ئەم یادداشتە بە دیدێکی ڕەخنەیی و بە پشتبەستن بە داتاکانی مەیدانی و مێژوویی، ئەو بانگەشەیە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی ئاڵۆزی ڕاگەیاندنی-ئەمنی هەڵدەسەنگێنێت. ئەم یادداشتە، هاوکات لەگەڵ دژایەتیی گوتاری سووکایەتیپێکەری واشنتۆن بەرامبەر بە پێشینەی مێژوویی بەرگریی کورد، دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە لەو کەلێنە قووڵەی کە لەنێوان دەسەڵاتی حزبی لە هەرێمی کوردستان و ئیرادەی گشتیی خەڵکدا هەیە. یادداشتەکە وابیر دەکاتەوە کە ئەم تۆمەتبارکردنە، پەردەیەکە بۆ بەڕێوەبردنی گرژییە ناوچەیییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو بۆشایییە کە لە سیستمی فەرمانڕەواییی هەرێمدا هەن.
-
بەرپرسی پێشووی باڵای حکومەتی ئەمریکا:
ناکۆکیی ناوخۆیی هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، هۆشداریدا لەوەی کە کوردانی عێراق لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئەمریکا یەکدەنگ نین، ئەمەش وادەکات واشنتۆن نەتوانێت وەک پێویست پاڵپشتییان لێ بکات.
-
کاردانەوەی فەرماندەیەکی YPG، بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ؛
کورد تێچوویەکی قورسی داوە بەڵام دەستکەوتێکی سیاسی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە
«پۆڵاد جان» لە کاردانەوەدا بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کوردەکان، ڕایگەیاند کە کوردەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا تێچوویەکی مرۆیی قورسیان لە جەنگە هەرێمییەکاندا داوە بەڵام هێشتا لە بەدەستهێنانی گەرەنتییە سیاسییە پایدارەکان بێبەش ماونەتەوە.
-
ئەدهەم بارزانی بۆ ترهمپ: ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکە چەکەکانی وەرگرتووە
لە پەیامێکی تونددا، ئەدهەم بارزانی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە پرسی "ونبوونی" ئەو چەکانەی کە ترەمپ ئیدیعا دەکات بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناردووە و داوا دەکات ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکرێت کە چەکەکەی وەرگرتووە.
-
کورد چۆن مامهڵه لهگهڵ تۆمهتهکانی ترهمپ بکات ؟
کێشهکه ئهوهیه، بؤ هەمووان ڕوونە و خراپه ئهگهر کورد چهکهکانی گڵدابێتهوه! بهڵام خراپتر ئهو سیناریۆیه که دۆناڵد ترهمپ بیهوێ لهرێگهی ئهم تۆمهتانهوه ههرێمی کوردستان بهئامانج بگرێت و ژینگهیهکی لهباری نێودهوڵهتی و ناوخۆیی، بهتایبهتیش پشتیوانانی کورد له کۆنگرێس دروست بکات تا پشت له کورد بکهن ئهگهر پێشهاتێکی نوێ رووبدات. بۆ نموونه، وهک گریمانهیهک لهبهرامبهر کهمبوونهوهی ههژموونی ئێران له عێراق، ئهوا وهکوو کارتێک کوردی کردبێتهوه قوربانی!
-
وەڵامێکی توند بۆ ترەمپ:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: کورد بەکرێگیراوی کەس نییە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە کورد بەکرێگیراو و ملکەچی هیچ لایەنێک نییە و ئەو تۆمەتانەش مەترسیدارن.
-
پێویستیی وەڵامدانەوەی فەرمیی هەولێر بۆ ئیدیعاکانی ترامپ؛
٧٦ هەزار دینار شایەنی ئەوە نییە شکۆی پێشمەرگەی پێ بشکێندرێت
لە دوای دووبارەبوونەوەی بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە "پارەدار کردنی کوردەکان لە بەرامبەر شەڕدا"، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردپرێس، وێڕای ڕەخنەی توند لە بچووککردنەوەی خەباتی ستراتیژیی گەلی کورد بۆ ئاستی مامەڵەی دارایی، داوای هەڵوێستی فەرمی و ڕوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد. ناوبراو ئاماژەی کرد بە ئاماری وردی ١٨١٠ شەهید و زیاتر لە ١٠ هەزار بریندار لە شەڕی دژی داعش، جەختی کردەوە کە پێشمەرگە بۆ ئاسایشی جیهانی جەنگاوە، نەک بۆ پارەیەکی کەم و بێبایەخ. یاوەر لە پێشنیازێکی بێوێنەدا، داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد بۆ کۆتاییهێنان بەم قسە و باسە سووکایەتیپێکردنانە، وەرگرتنی هاوکارییە داراییە سنووردارەکانی هاوپەیمانان ڕابگرێت، تا بسەلمێندرێت خوێنی پێشمەرگە بە هیچ بڕە پارەیەک مامەڵەی پێوە ناکرێت.
-
نهێنیی تووڕەیی ترەمپ لە کورد؛ لە شکستی پڕۆژەوە تا دۆزینەوە تاوانبار
دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترامپ دژی کورد سەبارەت بە «دەستبەسەرداگرتنی چەکەکانی ئەمریکا»، ئەو گومانەی بەهێز کردووە کە کۆشکی سپی خەریکی گواستنەوەی باجە سیاسییەکانی شکستی پڕۆژە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی خۆیەتی بۆ سەر ئەکتەرە کوردەکان.
-
ترهمپ: زۆر بێ هیوام له كورد؛ تەنها بۆ پارە دەجەنگن
سەرۆکی ئەمریکا هێرشی تووند دەکاتە سەر کورد و رایگەیاند، ئەوان "نائومێدیان" کردووە و ئەو چەکانەی بۆیان نێردراوە تاوەکو بیگەیێننە دەست خۆپێشاندەرانی ئێران، لای خۆیان هێشتوویانەتەوە.
-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
چەکەکانی ئەمریکا لای ئێمەنین و دەبێ باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە و وەڵامی "کادرێکی یەکێتی" دەداتەوە سەبارەت بەوەی وتویەتی "چەکەکانی ئەمریکا لای وەزارەتی ناوخۆ شاراونەتەوە".
-
چیرۆکی چەکە ونبووەکانی پێنتاگۆن و کۆشکی ۳۰ ملیۆن دۆلاریی بارزانی
حکوومەتی ئەمریکا دەیەوێت دەست بەسەر کۆشکێکی مەنسوور بارزانیدا بگرێت کە بە پارەی بەرتیل کڕدراوە