فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراویدا هەواڵی ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان هاکان فیدان و عەباس عێراقچی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەردوو وەزیر بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە و تاوتوێی دوایین دۆخی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە.

News ID 227081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha