سزای لەسێدارەدان بۆ بەشار ئەسەد و ماهیری برای دەرچوو

دادگای تاوانەکانی دیمەشق بە شێوەیەکی غیابی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سووریا و ماهیر ئەسەدی برای دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئابی ٢٠٢٦، دادگای تاوانەکانی دیمەشق ئاماژەی بەوەکرد، سزادانی بەشار ئەسەد بەهۆی تێوەگلانیەتی لە تاوانەکانی ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی.

لەو بارەیەوە، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد و ماهیری برای لە چەند مانگی ڕابردوودا لە وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون و ڕەنگە تا ئێستاش لەوێ بن.

ئەم بڕیارەی دادگا لە کاتێکدایە کە سووریا لە دوای ساڵی ٢٠١١ـەوە ڕووبەڕووی شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی بووەتەوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار ڕژێمەکەی ئەسەدیان بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و پێشێلکاریی گەورەی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.

News ID 227698

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha