شەڕی ئێران و ئیسرائیل
-
فیدان:
بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی ناوچەیی، پێویستە ئێران و ئەمریکا درێژە بە دانوستان بدەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە گرژییەکانی ئێستا لە دەوروبەری ئێران کرد و هۆشداری دا کە ناوچەکە لە لێواری قەیرانێکی مەترسیداردایە. ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەنقەرە پشتگیری لە چارەسەری دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتن دەکات بۆ ڕێگریکردن لە بەرفراوانبوونی شەڕ.
-
ئەردۆغان:
پاش کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران، هەڵاوسانیش کۆنترۆڵ دەکرێت
سەرکۆماری تورکیا وێرای ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ناوچەیی و جیهانی گوتی، پەنا بە خوا دەچینە قۆناغێک باس لە دەرفەتەکان دەکەین نەک قەیرانەکان.
-
نوخبە و موحەلیلە ئێرانی و عێراقییەکان، چۆن تەریق نابنەوە؟/ کامیار سابیر
ڕاپرسییە گشتییە جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن زۆرینەی ڕای گشتیی دژی ئەم شەڕەی دژ بە ئێرانە بەڵام ژمارەیەک لە نوخبە و موحەلیلە ئێرانیی و عێراقییەکان پشتگیری لێدەکەن.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش بەبۆنەی ڕێوڕەسمی حەجەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند ئەم ساڵ پرسی بەڕائەت لە موشریکەکان گرنگییەکی دوو هێندەی هەیە و قووڵایی و بەربڵاوی بەڕائەت لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی فرەترە لە رێوڕەسمی بەڕائەت لە وەرزی حەجدا.
-
زانکۆکانی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی؛ هاوکاری چین و ترسی ئیسرائیل لە زانکۆکان/ دڵشاد مەجید
دڵشاد مەجید، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە یاداشتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ستراتیژیی ئیسرائیل لە ڕووبەڕوبوونەوەی «هێزی نەرم»ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شی دەکاتەوە. ناوبراو بە پشتبەستن بە ئامار و داتاکانی ناوەندەکانی توێژینەوەی ئیسرائیل، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن تێکەڵبوونی «زانیاریی خۆماڵی (بۆماوەیی)»ی ئێران و «هاوکارییە ستراتیژییە زانستییەکانی لەگەڵ چین»، بووەتە گەورەترین ترسی ئەمنیی تەلئەبیب؛ ئەمەش وای کردووە قۆناغی هێرشەکانی ئیسرائیل لە پێگە سەربازییەکانەوە بگۆڕدرێن بۆ سەر زانکۆکان، زانایان و ژێرخانە تاقیگەیییەکانی ئێران. ئاژانسی "کوردپرێس" دەقی تەواوی ئەم یاداشتە شیکارییە وەک خۆی لە خوارەوە بڵاو دەکاتەوە:
-
عێراقچی:
کردەوەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەستدرێژی و پێشێل کردنی ئاگربەستە
وەزیری دەرەوەی ئێران کردەوەکانی هێزی دەریایی ئەمریکای لە دژی دوو كهشتی ئێرانی سهركۆنه کرد و وتی "دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاگربەستە".
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.
-
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری:
گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی دایە سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی گەلی ئێران و وڵاتانی دراوسێی باجی شەڕە سەپێندراوەکان دەدەن.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛
دەستدرێژی کردنەسەر کەشتی بارهەڵگری ئێران چهتهگەریی دهریاییە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران سهركۆنهی دهستبهسهركردنی كهشتی بارههڵگری ئێرانی لهلایهن هێزهكانی ئهمریكاوه كرد و داوای ئازادكردنی دهستبهجێی كهشتییه ئێرانییهكان و دهریاوانان و تیمهكهی كرد.
-
غەریب سەجادی:
هێرشەکانی دوژمن زیانی بە ۳۸۰۰ باڵەخانە لە سنە گەیاندووە
قایمقامی سنە رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە زیان بە سێ هەزار و ۸۰۰ باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوونی شارەکە گەیشتووە، ۴۵ یەکەش بە تەواوی ڕووخاون.
-
نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
تەداخول لە هاوکێشە سەربازییەکان، قومار کردنە بە چارەنووسی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق هوشداریی دا لەبارەی ئەگەری دەستوەردانی هەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی ناوچەکە و جەختی کردەوە: کە لە بارودۆخی ئاڵۆژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەولەویت دەبێت پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بێت؛ ناوبراو وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئەدای ئەمریکا و ئیسرائیل و ئاماژە بە هەڵکەوتەی ژیئۆپۆلۆتیکی ئێران، وتی: بێ لایەنیی تەنها بژادەی ژیرانەی کوردەکانە.
-
بۆچی شکست پێهێنانی ئێران کارێکی ئاسان نیە؟/ ئەمیر مام والی
ئەم پرسیارە لەم ڕۆژانەدا مێشکی زۆرێکمانی سەرقاڵ کردوەو هەمیشە لامان دووبارە دەبێتەوە، ئەوەش ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئێران هاوشێوەی فەنزوێلا تیکەیەکی ئاسان نەبو بۆ ئەمریکا، یان بۆچی شکست پێهێنانی ئێران کارێکی ئاسان نیە! وەڵامی ئەم پرسیارە تەنیا دێڕێک نیە و کۆتایی پێ بێت بەڵکوو وەڵامەکە هەڵگری دەیان دێڕە، کە ئەگەر ئێران وەک: ( جوگرافیا، زمانی فارسی، مێژووەکەی )، نەزانیت و هەروەها لە هەمووی گرنگتر (مەزهەبی شیعە)، بەباشی نەناسیت، ناتوانیت وەڵامێکی تەواو بەو پرسیارە بدەینەوە.
-
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا:
ئاسایشی بەندەرەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عومان یان بۆ هەموانە یان بۆ هیچ کەس
وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، جگە لە کەشتییەکانی دوژمن، هەموو کەشیتییەکانی دیکە بە پابەندبوون بە رێکارە راگەیەندراوەکانی ئێران، دەتوانن لە گەروی هورمزەوە تێپەڕن.
-
کۆمپانیای دانەگاز:
بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردەوە
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرهەمهێنانیان وەستاندبوو، لە کێلگەی کۆرمۆر دەستیان بە بەرهەمهێنانی گاز کردووەتەوە.
-
موهاجیرانی:
هێزە چەکدارەکان لە ئامادەیی تەواودان و دیپلۆماسیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان بەردەوامە
وتەبێژی حکوومەتی ئێران رایدەگەیێنێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی تەواودان و دیپلۆماسیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بەردەوامە و خەڵکیش لە شەقامەکانەوە پشتیوانی لەم دوو ستراتیژە دەکەن.
-
جێگری وەزیری نەوتی ئێران:
پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوەکانی پاڵاوتن دەستیپێکردووە
جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ئێران کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی زۆربەی توانای پاڵاوتن و دابەشکردنی سووتەمەنی کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا زیانیان بەرکەوتووە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی:
ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانی نابێت
ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی، پەیامێکی بە شێوەی نوسراو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "جەنگمان ناوێت، بەڵام سازش لە مافەکانی خۆمان ناکەین".
-
پزیشكیان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەستە
سهرۆک كۆماری ئێران رایگهیاند، "دەستدرێژیی دووبارەی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و دانوستان بێمانا دهكات".
-
ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران؛
زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس لە ئەنجامی جەنگدا شەهید بوون
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی جەنگ لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان سپاردووە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.
-
ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دا و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش رایدەگەیێنن، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
-
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
-
سەرۆکوەزیرانی پاکستان: تاران و واشنتۆن لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لەسەر ئاگربەست لە "هەموو شوێنێک" ڕێککەوتوون، بە لوبنانیشەوە.
-
چ کسانێک دەیانەوێت قەیران و گرژی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دروست بکەن؟
لە گەرمەی یەکێک لە ئاڵۆزترین قۆناغەکانی ئەمنیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە تێیدا ئاستی گرژییەکان بە شێوەیەکی بێوێنە زیادیکردووە، زۆربەی ئەکتەرە هەرێمایەکان هەوڵ دەدەن ڕێگە لە فراوانبوونی بازنەی ملمڵانێ بگرن. بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێندێک نیشانەی جووڵە و دروستکردنی ڕوایەت دەبینرێت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی هێواش بیروڕای گشتی بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەخواستراو لەگەڵ هاوسێکان، بە تایبەتی ئێران، ببات.
-
شەهید بوونی چەند هاووڵاتیی سڤیل ئیدانە دەکات؛
کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی شەهید بوونی هاوڵاتییانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بە هۆی هێرشی درۆنەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
-
عێراق سەرجەم فڕۆکە مەدەنییەکانی بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازێتەوە
حکوومەتی عێراق بەهۆی خراپیی دۆخی تەناهییەوە بڕیاری دا، سەرجەم فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ تورکیا، میسر و هۆڵەندا بگوازێتەوە.
-
بارزانی و شەرع دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد.
-
سوپای پاسداران:
بەرپرسی ڕێکخستنی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران شەهید بوو
سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت: "ژەنەراڵ سەید مەجید خاتەمی، بەرپرسی رێکخستنی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە هێرشێکدا شەهید بوو".
-
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی:
هێرشەکانمان بە مانای دژایەتی هەرێمی کوردستان نییە
میر حوسەینی، کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەر شوێنێک ئەمریکا، ئیسرائیل هەبێت، هێرشدەکەنە سەری، بە هەرێمی کوردستانیشەوە و ئەوکارە بە مانای دژایەتی کوردستان نایات.
-
وەزیری دەروەی ئێران:
ههڕهشهکانی ئەمریکا دهرخهری تاوانی جهنگن
وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، ههڕهشهکانی ئهمریکا بۆ هێرشکردنه سهر دامهزراوه وزه ئێرانییهکان "دانپێدانانێکی ڕوونی ئهنجامدانی تاوانی جهنگه" لهلایهن واشنتنهوه.
-
یەکێتی و گۆران داوا دەکەن شهڕ له ههرێم دوور بخرێتهوه
یەکێتی و گۆران دوای كۆبوونهوهی ئهمڕۆیان له ڕاگهیهندراوێكدا رایانگهیاند، جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژوی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دهكهنهوه بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لە خاکی هەرێمی کوردستان.