عەباس عێراقچی
-
عێراقچی سوپاسی عێراق دەکات بۆ میوانداریی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق کرد بۆ میوانداریکردنی پڕشکۆی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ئیمامی شەهید.
-
ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە بە هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەدەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بۆ تاران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری؛ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە.
-
عێراقچی:
لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەدواداچوون بۆ کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکردووە و ناکات بۆ خستنەڕووی ڕەهەندە مرۆیی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و مرۆستییەکانای کارەساتی بۆردوومانکردنی شاری سەردەشت لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی دانوستانەکانی سویسرا ئاشکرا دەکات
عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستکەوتەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە سویسرا ئاشکرا کرد.
-
بارزانی و عێراقچی هەماهەنگیی نێوان هەردوولایان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تێیدا چەند پرسێکی گرنگی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
-
گفتوگۆی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە تەلەفۆن پێکەوە دووان و دەربارەی گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕاوێژیان کرد.
-
عێراقچی:
کردەوەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەستدرێژی و پێشێل کردنی ئاگربەستە
وەزیری دەرەوەی ئێران کردەوەکانی هێزی دەریایی ئەمریکای لە دژی دوو كهشتی ئێرانی سهركۆنه کرد و وتی "دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاگربەستە".
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.
-
عەباس عێراقچی:
گومان هەیە لەوەی ئایا ئەمریکا بەڕاستی دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە پاکستان پلانێکمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دژی ئێران پێشکەش کردوە، بەڵام گومان هەیە لەوەی ئایا ئەمریکا بەڕاستی دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات.
-
عێراقچی و بارزانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە گرنگیی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
تێپەڕبوونی هەموو کەشتییە بازرگانییەکان بە تەنگەی هورمزدا بۆ ماوەی ئاگربەست کراوە دەبێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، گەروی هورمز بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا تاوەکوو کۆتایی ئاگربەست کراوە دەبێت.
-
عەباس عێراقچی پێشوازیی لە سوپاسالاری پاکستان کرد
عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری دەرەوی ئێران پێشوازیی لێکرا.
-
عەباس عێراقچی:
بە کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکانمان تەسلیم نابین
لەبارەی کردنە ئامانجی پردی بی ۱ لە کەرەج وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی درێژەدەری فیتنەکانە
عەباس عێراقچی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد لە دهۆک و ئاماژەی بە مێژویەکی درێژی ئەمریكا کرد لە نانەوەی فیتنە و دروستکردنی دوبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
-
عێراقچی بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:
هێرشی سەر ئێران پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای هەڵوێستی دەستبەجێی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
-
گفتوگۆی تەلەفۆنیی عێراقچی و لاڤرۆف لەبارەی دۆخی ناوچەکە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دوایین دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
گفتوگۆی فوئاد حوسێن و عێراقچی لهبارهی دانوستانەکانی جنێڤ
وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامدا و دانوستانەکانی تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق جەخت لە کهمکردنهوهی گرژییهکان لهناوچهکه دەکەن
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق و عهباس عراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران له پهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا ڕهوتی دانوستانهکانی نێوان تاران و واشنتۆن تاوتوێ دهکهن و جهحتیش دهکهنهوه لهسهر پهنابردنه بهر گفتوگۆ و دانوستان بۆ کهمکردنهوهی گرژییهکان و بههێزکردنی سهقامگیری لهناوچهکه.
-
عێراقچی: لە جنێڤ لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێککەوتین
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکان لە جنێڤ رایگەیاند، لەگەڵ شاندی ئەمریکا لەسەر "کۆمەڵێک بنەما" رێککەوتوون کە لەوانەیە زەوینە بۆ رێککەوتنێکی فراوان خۆش بکەن.
-
عێراقچی: دەنوستانەکانی مەسقەت دەستپێکێکی باش بوون
عێراقچی دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت وتی ئەم دانووستانانە دەستپێکێکی باش بوون.
-
عێراقچی:
ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لە ڕووداوەکانی ئێراندا لە ئارادا نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەمدواتییەی ئێران کرد و دەڵێت ئەستەمە کە دەستوەردانی سەربازی لە ئارادا بێت چوونکە ئەم ئەزموونە پێشتر شکستی هێناوە.
-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی تاران دەگەیەنێتە بەغدا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی له محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وەرگرت و تیایدا باس لە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکە دهكات.
-
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و توركیا: زۆر پرسی هاوبهش لهنێوان تاران و ئهنقهره ههیه
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له تاران كۆ بوونەوە و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەوەرە گرینگەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد لەوان پهیوهندی نێوان ههردوو وڵات كه پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی، ئابووری و سیاسی.