بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان گەیشتنەوە ناوچەی سەرێکانی، ژمارەیەک لە هاووڵاتییە گەڕاوەکان لە ناو شارەکەدا ڕووبەڕووی هێرش و دەستدرێژی بوونەتەوە.
لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی ڕایگەیاند، لە نزیکەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ دەرهاویشتەکانی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییانە دەکەن کە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی گەڕاوە ئەنجامدراون، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا یەکەم کاروان گەیشتەوە سەر زێدی خۆی.
لیژنەکە بە فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیمەشق، لە نێویشیاندا تیمی سەرۆکایەتی سووریا، هاوکات دەزگا ئەمنییەکانی سەرێکانی و ئیدارەی ناوچەکەی بە تەواوی بەرپرسیار کرد لەم پێشێلکارییە ئەمنییە. ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنێکی روونی بەندەکانی "ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم"ە لە مەلەفی گەڕانەوەی ئاوارەکاندا.
هاوکات فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ له پارێزگای حه‌سه‌که رایگەیاند کە ژماره‌یه‌ک خێزان (مه‌به‌ستی ئاواره‌کانی کورده) به‌پێی هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌خته گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان له (سه‌رێ کانێ)، ئه‌مه بووه هۆی دروستبوونی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناو ماڵه‌کانی ئه‌واندان (مه‌به‌ستی له عه‌ره‌به هاورده‌کانه)، هێزه‌کانمان ده‌ستوه‌ردانیان کرد بۆ هێورکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه.
هەروەها دەڵێت: ئەو راپۆرتانە راست نین که باسله‌وه ده‌که‌ن خێزانە ئاوارەکانی غوێران یان حەسەکە ده‌ستوه‌ردانیان کردووه بۆ رێگریکردن له‌وه‌ی خێزانه گه‌ڕاوه‌کان بچنه‌وه ناو ماڵه‌کانیان. لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی یاسایی و دەستەبەرکردنی مافی گەڕاوەکان و پاراستنی سەلامەتی سەرجەم هاوڵاتیان مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن.
دانیشتووانی سەرێ کانی و دەوروبەری لە ساڵی ٢٠١٩ەوە و دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بە هاوکاریی گرووپە چەکدارە سوورییە نزیکەکانی ئەنقەرە، رووبەڕووی کۆچپێکردنی زۆرەملێ بوونەوە. ژمارەی ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون زیاتر لە ١٤ هەزار خێزان بووە کە بە نزیکەی ٨٥ هەزار کەس خەمڵێنراوە.
Your Comment