بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۱:۳۰ خولەک، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی، لە ئەنجامدا یەکێک لە تانکە سەرەکییەکانی عەمبارکردن لەو کێڵگە گرنگەی غازدا سووتێنرا.
باسی لەوەشکردوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئەو هێرشە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات و کردەوەیەکی جیددی تیرۆریستی پێکدەهێنێت بە ئامانجی ڕێگریکردن و دواخستنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، هەروەها ئەو هێرشە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر تۆڕی کارەبا بە تایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەیە و زیان بە سامان و سەرچاوەکانی وزەی وڵات دەگەیەنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، ڕێوشوێنی یاسایی یەکلاکەرەوەش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستیان لەو کارە خیانەتکارانە و ترسنۆکانەدا هەیە.
Your Comment