کێڵگەی کۆرمۆر
-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم:
هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌كان ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی ڕێوشوێنی تونده به‌رامبه‌ر هێرشەکانی پێشوو
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی فیدڕاڵی هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ر به تاوانباران نه‌گرتۆته‌ته‌به‌ر كه هێرشه‌كانی پێشتریان ئه‌نجامدا و هێرشه‌كه‌ی دوێنێیش بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی نه‌بوونی ڕێوشوێنی تونده به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پێشوو".
-
کاردانەوەی قوباد تاڵەبانی بۆ هێرشی سەر کۆرمۆر؛
ئەرکی سەرەکیی حکوومەتی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بە هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت
قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گرووپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە.
-
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق:
هێرشی سەر کۆرمۆر هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراق
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر یەکەمین ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هێرشەکە تیرۆریستیە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات.
-
هێرشکرایە سەر کۆرمۆر/ هەناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا
درەنگانی ئەمشەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە.