ڕێککەوتنی نەوتی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ''دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەبارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیتر چاوەڕوانی چارەسەری كێشەی مووچەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ''ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا و ئەم رێككەوتنە گرنگە ئاسان نەبوو تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكی وا نەكراوە".

ناوبراو جەختیشی کردەوە لەوەی، ئەم ڕێككەوتنە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە بوودجەوە هەیە و كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، هەروەها پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.

شایانی باسە لە مانگی ئازار ساڵی ٢٠٢٣ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل بوو.

News ID 226133

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha