باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا لەسەر دۆخی سلێمانی هاتەدەنگ

باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی لاله‌زار رایگه‌یاند، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی دۆخی سلێمانی ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی: "نێرده‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی دۆخی سلێمانی ده‌كات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی توندوتیژی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌لامه‌تیی گشتی و سه‌قامگیری بكات، هه‌روه‌ها هانی هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن".

News ID 225964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha