٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٤٠
مالیکی بەتوندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت دژی هەر دەستوەردانێکی ئاشکرای ئەمریکان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی مالیکی کرد و وتی: ''دوایین جار مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە کەوتەنێو هەژاری و پاشاگەردانییەکی تەواو. نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە"؛ نووری مالیکی ئەم هەنگاوەی ترەمپ بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و سووکایەتی بە دامەزراوە نیشتمانییەکان وەسف کرد.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا، مالیکی جەختی کردەوە کە گوشارەکانی ئەمریکا دەستدرێژین بۆ سەر بڕیارە سیاسییەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی". ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مافێکی ڕەهای ناوخۆییە و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێکی دەرەکی تێوەگلێت لەو بڕیارەدا.

نوری مالیکی ووتیشی: ''زمانی گفتوگۆ تەنیا بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن لە نێوان دەوڵەتاندا".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مالیکی پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند: ''بەردەوام دەبم لە کارکردن تاوەکو گەیشتن بە ئەنجامێک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بپارێزێت".

News ID 226797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha