بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود پزیشکیان له نوێترین لێدوانی‌دا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا له ئێران ڕوویدا، "پیلانێکی ته‌واو ئاراسته‌کراو و رێکخراو" بوو، ئامانجی ئێمه‌ش رێگریکردن بوو له دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ، که خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانده‌دا له‌ڕێگه‌ی ململانێی ناوخۆییه‌وه دروستی بکه‌ن و سیستمی وڵات هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
مه‌سعوود پزیشکیان باسی له‌وه‌شکرد: "ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م پیلانه‌وه بوون هه‌وڵیاندا سه‌قامگیری و یه‌کڕیزی ده‌وڵه‌ت تێکبده‌ن"، جه‌ختیشیکرده‌وه که ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه و پاراستنی یه‌کگرتوویی نیشتمانی خۆی.
Your Comment