بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شادمان مەلا حەسەن، یەكێک لە سەركردەکانی بەرەی گەل ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە بارەگای بەرەی گەل لە شاری هەولێر، كۆبوونەوەیێكمان ئەنجامدا كە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی ژمارەیێکی زۆری هاوهەلوێستانی بەرەی گەل بوو، هەموومان بەیەکەوە بەلێنی بەردەوامیمان دا، بەرەی گەل لە پڕۆسەی سیاسی بەردەوام دەبێت و ناوەستێ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، جەخت لەوەکرایەوە کە وا گیانی لاهوور شێخ جەنگی و تەواوی هەڤاڵەکانی لە ئەستۆی یەکێتیی دایە. لەدواجار بڕیار لەدانانی چەند لیژنەیەک درا لەڕووی یاسایی و پەیوەندیەکان و میدیا، بۆئەوەی هەموو ڕێگا ڕاستەکان بگرینە بەر بۆ سەرۆكۆنەی ئەو كارەی کە بەرامبەر هەڤالانمان لە لالەزاری شاری سلیمانی ئەنجام درا.
شادمان مەلا حەسەن لە ڕاگەیەندراوەكەیدا باسی لەوەش كرد: "هەر لێرەوەش بۆ ڕای گشتی و هەمو هاوهەڵوێستانمان ڕادەگەیەنین كە بەردەوام دەبین کۆل نادەین".
بەرەی گەل لەدوای دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: گیانی لاهور شێخ جەنگی و تەواوی هەڤاڵەکانی لە ئەستۆی یەکێتیی دایە.
News ID 225970
Your Comment