هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟

بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە حکوومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع تەرکیزی لەسەر بونیاتنانەوەی ئابووری و بەدەست هێنانی ڕەوایی نێودوڵەتی، توندوتیژییە خوێناوییەکانی باکوور، باشوور و کەناراوەکانی سووریا نیشاندەری ئەوەیە کە برینە قووڵەکان و کارەسەتەکانی ڕابردوو بەبێ پڕۆسەیێکی دادپەروەرانە ساڕێژ نابێت. هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوول کە زۆرینەی کورسییەکانی لەلایەن سەرۆک کۆمار و لیژنە خۆجێیەکانەوە دیاری دەکرێت، نەک هەر ڕەنگدانەوەی دەنگی ڕاستەقینەی گەل نییە، بەڵکوو دەتوانێت دابەشبوونەکان قووڵتر بکاتەوە.

پێکدادانی نوێ و شەڕی خوێناوی

لە سەرەتای مانگی ئابدا هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە دەوروبەری مەنبج ڕووبەڕووی هێزەکانی حکوومەت بوونەوە. ئەم گرژیەش تەنها چەند هەفتە پاش شەڕ و بشێوەکان لە پارێژگای سوەیدا لە باشووردا ڕوویدا کە زیاتر لە ۱۴۰۰ کوژراو و نزیکەی ۱۷۵ هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە. پێکدادانەکانی لەنێوان دروزییەکان و هۆزەکان ڕوویدا و هێشتاش بە تەواێتیی کۆتایی نەهاتووە.

لە  مانگی ئاداریشدا پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد لە پارێزگاکانی لازقیە و تەتووسدا کە زۆرینەی دانیشتووەکانی عەلوین ڕووبەڕووی هێزە حکوومییەکان و میلیشیاکانی سەربە ناوەند بوونەوە کە کوژرانی ۱۴۰۰ تا ۱۷۰۰ کەس و ئاوارەبوونی ۱۲۸ هەزار کەسی لێکەوتەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی مەدەنی بوون.

ئەم ڕووداوە یەک لە دوای یەکانەیش جارێکی تر تائیفەگەری قووڵی ئاشکرا کردەوە کە لە ڕابردووشدا قۆستنەوەی لێدەکرا. ئێستاکەش ئەم قڵەشە خەریکە گەورەتر دەبێت ئەوەش بەهۆی ڕق و کینە چارسەرنەکراوەکانەوە.

ئیدارەی شەرع و تەرکیز لەشەر ڕەوایی نێودەوڵەتی

ئەحمەد شەرع، کە پاش هەڵاتنی ئەسەد دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت تەرکیزی کردۆتە بونیادنانەوەی ئابووری و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان. ناوبراو مانگی ئایار لە وتاردانێکدا لە حەلەب ڕایگەیاند: "شەڕی ئێمە لەگەڵ ستەمکاران کۆتایی هات و ئێستا ڕووبەڕووی هەژاری دەبینەوە".

شەرع بە پشتگیریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداوی فارس، توانی سزاکانی سەر سووریا هەڵبوەشێنێتەوە و ناوی هەیئەتی تەحریری شام لە لستی تیرۆر دەربێنێت. ئیدارەی ترەمپیش پشتگیریی خۆی بۆ تێکەڵ کردنی هێزەکانی سووریا دیموکرات لەگەڵ پێکهاتەی ئەمنی سووریا ڕاگەیاند.

تورکیاش وەکوو ئەکتەرێکی سەرەکی ستراتێژیی شەرع دەرکەوتووە. ئەنقەرە بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ناڕاستەوخۆ و هەناردەی گازی سروشتی بۆ سووریا، یارمەتیی نۆژەنکردنەوە و ژێرخانی ئەمنی و چارەسەری قەیرانی وزەی ئەو وڵاتەی داوە. هاوکات سعوودیا لە مانگی تەمووزدا ۶.۴ میلیار دۆلار سەرمایەی لە بەشی خانوبەرە ژێرخانەکانی سووریا دانا و حکوومەتی دیمەشق دوابەدوای ئەوەش چەند گرێبەستی بەبڕی ۱۴ ملیار دۆلار لەگەڵ قەتەر، ئیمارات و دیکەی وڵاتان واژۆ کرد.

بەڵام شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن کە تەرکیز کردن لەسەر بونیادنانەوەی ژێرخانەکان و سەرمایەدان ناتوانێت سەقامگیریی ڕاستەقینە لە سووریا بێنێتە ئاراوە. مەترسیەکە ئەوەیە کە پارە و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە تەنها، مەڵهەمێکی بووچکە لەسەر برینێکی قووڵی کۆمەڵایەتی. بێ ئەوەی کە بتوانێت ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانەوەی دووبارە توندوتیژییەکان.

هەڵبژاردن بەبێ بەشداری و دەنگی گەل

شەرع مانگی ئەیلوولی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کردووە، بەڵام هیچ کورسییێک بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک یەکلایی نابێتەوە. لە ۲۰۱ کورسی پەرلەمانی ۱۴۰ کورسی لەلایەن لیژنە خۆجێییەکان و ۷۰ کورسیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت. ئەم پڕۆسەیە کە بۆ تەزمین کردنی ئەنجامێکی تایبەت داڕێژراوە تانەی زۆری لەسەرە بەتایبەت لەلایەن کەمینەکانەوە.

ئەگەری هەیە ژماریێک لە گرووپەکان هەڵبژاردن بایکوت بکەن یان ڕەواییەکەی ڕەت بکەنەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپایش پڕۆسەکە چاودێری دەکەن و لە ئەگەری سەرنەکەتنی دا هەڵویستی خۆیان ڕادەگەیێنن. ئەمەش دەتوانێت هەوڵەکانی دیمەشق بۆ بەدەست هێنانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی لاواز بکات.

News ID 225939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha