کوردی سووریا
-
نزیکەی ٢٨٢ هەزار پەنابەری کوردی سووریا، لە هەرێمی کوردستانن
داتا نوێیەکانی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ئاشکرای دەکەن کە هەرێمی کوردستانی عێراق، باوەشی بۆ بەشێکی هەرە زۆری پەنابەرانی ناو عێراق کردووەتەوە کە زۆرینەی ڕەهایان کوردانی ڕۆژاوای کوردستانن (سووریا).
-
ئاستەنگەکانی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە سووریا
سەرەڕای گەشەسەندنی خوێندن و بەرهەمە کولتوورییەکان بە زمانی کوردی لە ساڵانی ڕابردوودا، شارەزایان دەڵێن نەبوونی دامەزراوەی پسپۆڕ، جیاوازی لە شێوازەکانی نووسین و لاوازیی ژێرخانی پەروەردەیی، هێشتا ڕێگرە سەرەکییەکانی بەردەم گەشەی زانستیی زمانی کوردین لە سووریا.
-
جەنگی مانەوە؛ کوردانی سووریا چۆن زمان و کولتووری خۆیان لە سڕینەوە پاراست؟
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئەمریکا، کوردانی سووریا لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا، سەرەڕای پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەعەرەبکردن (تەعریب)، قەدەغەکردنی زمانی کوردی و سەرکوتی کولتووری، توانیویانە لە ڕێگەی خوێندن، ڕۆژنامەگەری و چالاکیی مەدەنییەوە ناسنامەی خۆیان بپارێزن و زیندووی بکەنەوە.
-
پەیەدە ڕەخنە لە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێت
ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.
-
زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆ تابلۆ فەرمییەکانی حەسەکە
دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بەهۆی لابردنی زمانی کوردی لە تابلۆی "کۆشکی داد" دروست بوو، پارێزگاری حەسەکە گەڕانەوەی زمانەکە بۆ سەر تابلۆکان ڕادەگەیەنێت.
-
پارێزگاری حەسەکە:
پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی
«نوورەدین ئەحمەد» پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستندا، پلانێکی گرنگ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامی فەرمیی خوێندنی سوریا بۆ سەر زمانی کوردی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:
گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
-
ئەمریکا ستايشى هەوڵەکانی نێچيرڤان بارزانى دەکات بۆ چارهسهریی کێشهی کورد لە سووریا
نێردهى تايبهتى سەرۆکی ئهمريکا بۆ سووريا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سوپاس و ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوکارى و يارمهتيدانى کرد له چارهسهرکردنى کێشهکانى کورد له سووريا لهگهڵ ديمهشق.
-
ڕوونکردنەوەی ENKS لەبارەی سەردانەکەیان بۆلای ئەحمەد شەرع
بەرپرسێکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوا دەکەن شاندی یەکگرتووی کورد ببینێت و مافە نەتەوەییەکانی کوردیش لە سووریادا گەرەنتی بکات.
-
سەرۆکی کاتیی حکوومەتی سووریا هۆشداری دەدات:
هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبێت، ئەگەری هێرشی سەربازیی تورکیا هەیە
سەرۆکی سووریا هۆشداری دەداتە هەسەدە کە ئەگەر ئەمساڵ تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبن لەلایەن تورکیاوە هێرشیان دەکرێتەسەر.
-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بانگەوازی جیابوونەوە نیە
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند: "وەسف کردنی بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی بە بانگەوازی جیابوونەوە پێچەوانەی ڕاستی و واقیعە".
-
کەنەدا:
شەرعیەتی دیمەشق بەسراوە بە قبووڵ کردنی خۆبەڕێوەبەری کوردەکانەوە
تۆم کیمیک، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کانادا ڕایگەیاند، ئۆتاڤا تەنها لە دۆخێکدا حکوومەتی دیمەشق بەفەرمی دەناسێتەوە کە خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قبووڵ بکات. ناوبراو ئەم هەڵوێستەی لە کۆ بوونەوەی لەگەڵ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی کارامووس ئەحمەد لە ئۆتاوا ڕاگەیاندووە.
-
بەدران چیا کورد:
بارودۆخی سووریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات
بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەکە لە سووریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، نەک چارەسەرێک کە وڵاتەکە لەم قۆناغەدا پێویستی پێیەتی.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.
-
مەزڵووم کۆبانی: سیستەمی ناناوهندی به مانای دابهش کردنی سووریا نییه
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردوولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کۆکن.