ڕووخانی ئەسەد
-
ئیسرائیل ئامادەبوونی سەربازی لە خاکی سووریا فراوان دەکات
ئیسرائیل بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا فراوانتر کردووە و ئێستا کۆنترۆڵی زیاتر لە ۱,۸۰۰ کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی سووریای کردووە.
-
دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع خاوەنی بڕیاری سەربەخۆ نییە
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ساڵێکی حكوومهتی ئهحمهد شهرع، سوریای لە چارەسەری دورخستوەتەوە و بەهۆی دەستتێوەردانەکانی تورکیاوە ناتوانێت بڕیاریش بدات.
-
کۆنگرێسی ئەمریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت
لە هەنگاوێکی مێژووییدا کۆنگرێسی ئەمریکا بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکیی "یاسای قەیسەر"ی پەسەند کرد، ئەم بڕیارە کە لە چوارچێوەی ستراتیژی بەرگریی ئەمریکادا بە دەنگی ۷۷ سیناتۆر پەسەند کرا.
-
فیدان:
پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا دوانەخات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئیسرائیلەوە بوێری وەردەگرن. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا درێژنەکاتەوە.
-
مەزڵووم عەبدی: ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، ئامانجی شۆڕشی سووریا گەیشتن بە ئازادی بووە و ڕووخاندنی ڕژێمیش قۆناغی یەکەم بوە، دهشڵێت، "مەرجەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار مێژویین و دەبێتە بنەمای بەهێزی سووریا".
-
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ياساى سزاكانی قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی پەسەند کرد، کە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر لە خۆدەگرێت و ساڵانێکە بەسەر سووریادا سەپێنرابوو.
-
بەهۆی بوونی مهترسی كردهوهی تیرۆرستی؛
بەڕێوەبەریۆ خۆسەر ئاههنگگێڕان لە ساڵڕۆژی ڕووخانی ئەسەد قهدهغه دهکات
دەستەی کاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگهیاند، بڕیاردراوه به قهدهغهکردنی ئاههنگ گێڕان و گردبوونهوهی جهماوهری بهبۆنهی ساڵرۆژی ڕووخانی ڕژێمی بهشار ئهسهد.
-
هەسەدە:
لەدوای ڕووخانی ئەسەدەوە، داعش ۱۵۳ هێرشی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە
هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش هەوڵدەدات دووبارەی خۆی ڕێكبخاتەوە و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو ۱۵۳ هێرشی ئەنجام داوە.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.
-
ئەنەكەسە بۆ ئەحمەد شەرع:
پێویستە کۆتایی بەو نادادپەروەرییە مێژوییە بهێندرێت کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە
ئەنەكەسە ڕایگەیاند، پیرۆزبایی دەستبەکاربونی ئەحمەد شەرع دەكەن وەک سەرۆکی سووریا و دەشڵێت، پێویستە کۆتایی بەو نادادپەروەرییە مێژوییە بهێندرێت کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە.
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
ئەنقەرە ئامادەیە پشتگیریی سووریا بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هێزە کوردەکان
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع جەختی کردەوە کە ئەنقەرە ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییێک لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆرێک، ئینجا چەکدارانی کورد بێت یان داعش.
-
ئاسایشی کوردستانی سووریا ۷۹ پاشماوەی ڕژێمی ئەسەد و ئەندامی داعشی دەستگیر کرد
هێزە ئەمنییەکانی کوردستانی سووریا بە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس و داعش لە ناوچەی دێرەزۆر دەستپێکرد و ۷۹ کەسیان دەستگیرکرد.