پرۆسەی ئاشتی بە قسەکردن نایەتە ئاراوە

سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند: "تورکیایێکی بێ تیرۆر و دیموکراسییان دەوێت، بەڵام ئەمە تەنیا بە قسەکردن نایەتە ئاراوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کوماری (CHP) لە گردبوونەوەیێکی پارتەکەیدا، لە ئیستانبووڵ، باسی لە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەند پرسێکی دیکەی کرد.

ئۆزگور ئۆزەل لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە، دووپاتی کردەوە "بێگومان جەهەپە دەیەوێت تیرۆر کۆتایی بێت و ئارامی بێتە ئاراوە، هەروەها ئیتر دایکان نەگرین و پارەی ئەم وڵاتەش لە بری بەرەنگاربوونەوەنەی تیرۆر بە خزمەتگوزاری بدرێت".

وەکوو ئەوەی سەرۆکی گشتیی جەهەپە جەختی لێ کردەوە، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا "تەنیا بە گوتنی 'تورکیای بێ تیرۆر' ناکرێت و نایەتە ئاراوە. ئێمە تورکیایێکی بێ تیرۆر و دیموکراسیمان دەوێت. ئێمە بەرگری لە یەکڕیزی و ئارامی گەلەکەمان دەکەین، بەڵام ئەو کردارانەی کە دەسەڵات ئەنجامی دەدات تێکدانی یەکڕیزی و ئارامییە. ئێمە یەکڕیزی و دادپەروەریمان دەوێت، داوای ماف، یاسا و دادپەروەری بۆ هەوموان دەکەین".

News Code 225686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha