بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە بە تەواوی چەکەکان دابندرێن و هەموو ڕێکارێکی پێویستەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەبێ هیچ دواکەوتنێک بگیرێتەبەر.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئاماژە بۆ کۆدەنگییەکی گشتی لایەنەکان هەیە لەبارەی پرۆسەکە، بەڵام پێویستییان بە کاری کردەییە کە پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن، چونکە پێویستیە هەموو پێهاتەکانی کۆمەڵگەی هەست بە یەکسانی دادپەروەریی بکەن.
دەربارەی دۆسیەی کۆبانێ، گوتەبێژی دەم پارتی گوتی: ماوەی تانەدان سنووردارە، ۳۲ هەزار و ۶۳۰ لاپەڕە دەرکەوتووە، ئەگەر بیانتوانی بوایە پاساوێکی یاسایی بدۆزنەوە، ئەوا ئەم پاساوە یاساییەیان دەنووسی بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ۳۲هەزار و ۶۳۰ لاپەڕە بێت، ماوەی تانەدان تەنیا هەفتەیەکە، بەڵام تەنیا بۆ خوێندنەوەی پێویستی بە ۹۰ڕۆژە.
ئایشە گول دۆغان، ئاماژەی بەوە دا، بڕیاری دادگا دژی هەموو پرەنسیپەکانی ئەم وڵاتە و ئێمەیە، تەنانەت دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسییە و پێویستە دیموکراسی لە تورکیا بەرقەرار بێت.
Your Comment