بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێ کردنی قۆناغەکانی پڕۆسەکە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کورد کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەیێکی زۆر ئەرێنی بوو و پڕۆسەکە چووەتە ناو قۆناغێکی دیاریکراوەوە".
بوڵدان ڕاشیگەیاند: پرۆسەکە چووەتە قۆناغێکی گرنگ و بە بۆچوونی ئێمە گرنگە ئەم پڕۆسەیە لە پەرلەمان بەردەوام بێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ باخچەلی و ئۆزگور ئۆزێل و ئەردۆغانیش کۆدەبینەوە و دواتر لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالی کۆدەبینەوە، بەردەوام دەبین لە کۆبوونەوەکانمان بەمەبەستی درێژەدان بە پرۆسەکە”.
هەروەها میتحەت سانجاڕ ئەندامێکی دیکەی شاندەکە وتی: بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەردەوام بێت و هەنگاوی تۆکمەتر لەسەر ڕێگای ئاشتی بنرێت، پێویستە پەرلەمان جێگەی خۆی بگرێت، هەردوو لایەنی گشتی و سیاسی داوای دامەزراندنی کۆمسیۆن دەکەن، کۆبوونەوەکان لەسەر مەرج و وردەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن، کورتوڵموش بە نووسراو داوای بۆچوونەکانیان کرد دوای کۆبوونەوە لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی حزبەکە. فۆڕمی کۆمیسیۆنەکەش لە ڕۆژی دووشەممەدا ئاشکرا دەبێت”.
Your Comment