بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەکر له په‌یامی جه‌ژندا باسی له‌وه‌كردوه: "لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدڕاڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەموان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
سبه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه و هێشتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی (ئایار/۵)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی پاره‌ی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه به بیانوی ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و ڕاده‌ستنه‌كردنی ۵۰%ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
Your Comment